Monday, February 14, 2005
ئیتر تابلۆ‌کانم ته‌واو کرد. ڕه‌نگم کردن و به‌و شێوه‌ی په‌م خۆش بوو کێشامن و دوواتر به‌رامبه‌رم ڕیزم کردن. زۆر سه‌رنج ڕاکێش بوون. زۆر که‌س وتیان ده‌ستت خۆش بێت، چ ڕازاوه‌ن. زۆر که‌سی تر وتیان ئه‌گه‌ر تۆزێک ڕه‌نگی تری تێکه‌ڵ بکه‌ی جوانتر ئه‌بێ. من له کاتێکدا بیرم له ڕه‌نگه‌کان و تێکه‌ڵکردنی ئه‌کرده‌وه. دیم کات بۆ تۆ دره‌نگ بووه و تاقه‌تی بێخه‌وی و چاوه‌ڕوانی پێگه‌یشتنی ڕه‌نگه‌کان ناکه‌ی. تابلۆکان له‌به‌ر بارانه‌که مانه‌وه و نه‌هاتنه ژووره‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ئارامی و یاسای تۆ تێک نه‌ده‌ن. منیش له‌گه‌ڵ تابلۆکان و ڕه‌نگه‌کان و خه‌یاڵه‌کانی من بۆ درو‌ستکردنی نیگارێکی نایاب، چوومه به‌ر بارانه‌که و نه‌هاتمه ناو هه‌رێمه پڕ له یاساکه‌ی تۆ. ڕه‌نگه‌کانی تابلۆ‌کانم تێکه‌ڵ بوون و ڕژانه سه‌ر شۆسته‌که و جۆگه‌له‌كه ڕه‌نگه‌کان و خه‌یاڵه‌کان و فرمێسکه‌کانی منی له‌گه‌ڵ خۆی برد. خامی سپی تابلۆ‌کانم بێڕه‌نگ مانه‌وه، خه‌یاڵه‌کانم بێ خه‌و و بابه‌ت و خۆمیش بێ دڵ...
تا ئه‌و کاته‌ی ڕه‌نگێک بۆ تابلۆ‌کانم و خه‌وێک بۆ خه‌یاڵه‌کانم و دڵێک بۆ خۆم ئه‌دۆزمه‌وه، ماڵئاوا!
* * * * * * * * * * * * * * * * * * * *
تا ئه‌و کاته‌ی ڕه‌نگێک بۆ تابلۆ‌کانم و خه‌وێک بۆ خه‌یاڵه‌کانم و دڵێک بۆ خۆم ئه‌دۆزمه‌وه، ماڵئاوا!
Thursday, February 10, 2005
جارێ لانه‌که‌م نه‌هاتووه، ڕه‌نگ و ده‌نگ و جوڵانه‌وه‌کانی ماڵه‌که‌ی پڕ کردۆته‌وه. بابی بسکه‌ی سمێڵی ێت و چاوه‌کانی ئه‌برسکێنه‌وه. باوه‌ر ناکه‌م هیچ باوک و کچێک ئه‌وه‌نه له یه‌که‌وه نزیک بن. ڕۆژێک ته‌ماشای فیلمێکمان ئه‌کرد چۆن باوکێک نه‌یئه‌توانی گه‌وره بوونی کچه‌که‌ی قه‌بووڵ بکات و که‌چی کچه له ئیتالیا هاته‌وه به خۆی و دۆسته کوڕه‌که‌ی. کچه بچوکه‌که‌ی که گه‌ڕایه‌وه گه‌وره و عاشق و ئاماده‌ی شووکردن بوو. بیرمه ئه‌و کات بابی به منی وت: تۆ بڵێی بتوانین لانه‌مان لێ دوور که‌وێته‌وه؟ به منی وت: پێم سه‌یره چۆن باوکه‌کان دڵیان ێت مناڵه‌کانیان به‌ن به کوڕێکی غه‌ریب و له خۆیانی دوور خه‌نه‌وه. منیش پێکه‌نیم و پێم وت: جا ئه‌و کات جه‌نابت ته‌نیا ئه‌بووی و لانه‌یه‌ک دروست نه‌ئه‌بوو که تۆ ئاوها پێیه‌وه ببه‌سترێیته‌وه. وتی: ڕاست ئه‌که‌ی، ژیان ئه‌بێ به‌رده‌وام بێ.
لانه‌ی ئێمه‌ش گه‌وره بوو، چووه زانکۆ و ئێستا به ته‌نیا له شارێکی تر ئه‌ژی و کوڕێکی غه‌ریبیش دۆستێتی.
به‌ڕاست چۆنمان دڵ هات؟!
به‌ڵام سبه‌ی دێته‌وه ماڵه‌که‌مان پڕ ئه‌کات له جریوه و هات و هاوار و قسه‌ی خۆش و له‌وانه‌یه ئیتر گه‌وره بووبێت و به ته‌نیا من بباته ده‌ره‌وه به یه‌که‌وه ده‌رده دڵ بکه‌ین. له‌وانه‌یه بابه‌ی بباته ده‌ره‌وه و بێده‌نگ بێده‌نگ له دارستانه‌که‌ی ئه‌و به‌ر پیاسه بکات و موشکیله‌کانی بۆ ئه‌و باس کات. بابه، بۆ تۆی باس ئه‌که‌م، با دایه خه‌فه‌ت نه‌خوات.
شه‌و بابه دێته ناو جێگه‌که و ئه‌ڵێ: لانه ئه‌و موشکیله‌ی هه‌یه چۆنی یارمه‌تی بده‌م؟ تۆ ژنی و باشتر له‌و شتانه ئه‌گه‌ی!!!
سبه‌ی لانه دێته‌وه و من خۆشترین خواردنی بۆ دروست ئه‌که‌م و گوڵه به‌ڕۆژه ئه‌خۆین و ته‌ماشای فیلمی ڕه‌ش و سپی ئه‌که‌ین.

Monday, February 07, 2005
ئه‌ڵێی خۆرێکی له پشت هه‌وره ڕه‌ش و مۆنه‌کانه‌وه...
* * * * * * * * * * * * * * * * * * * *
Sunday, February 06, 2005
ئه‌زانم که زیره‌کم، ئه‌زانم که توانام بێسنووره. ئه‌زانم ساڵیانی ساڵ له بێده‌نگیدا بژیم. بێده‌نگی له پێشدا ترسناکه. له پێشدا هه‌موو بیره ناخۆشه‌کان هێرشم بۆ دێنن. دوواتر که بێده‌نگییه‌که درێژه‌ی کێشا بیره ناخۆشه‌کانیش ئه‌بنه بیرێکی خۆش و ئه‌بنه هاوده‌مم. که بێده‌نگی درێژتر بووه‌وه ئیتر به دوای ده‌نگه‌کاندا ڕا ناکه‌م و له بێده‌نگی خۆمدا ئه‌توێمه‌وه و هه‌ست ئه‌که‌م ورده ورده شی ئه‌بمه‌وه و ئه‌بمه خانه‌ی بچکۆله بچکۆله‌ی شتێک که نازانم چی‌یه. له‌وانه‌یه خانه‌ی بچکۆله بچکۆله‌ی له‌شی خۆم بێت. خانه‌کانیش شی ئه‌بنه‌وه و ئه‌بنه گه‌ردیله یان نازانم ئه‌تۆم و ئه‌و شتانه‌ی که به‌چاو نابینرێت و ته‌نیا میکروسکۆپی ئه‌وێ بۆ بینینیان و ورده وده ئه‌وه‌نده شی ئه‌بمه‌وه که ئیتر به هیچ شتێک نابینرێم. ون ئه‌بم و ئه‌بمه هیچ و بێده‌نگییه‌کی گه‌وره له دوای خۆم به‌جێدێڵم. له‌وانه‌یه که‌س بیرم نه‌کات و که‌س به نه‌مانی ئه‌و بێده‌نگییه قووڵه نه‌زانێت. باشتر...
* * * * * * * * * * * * * * * * * * * *
Saturday, February 05, 2005
سه‌یره، ئه‌و هه‌موو قسانه ئه‌بیسی به‌ڵام له‌ناو ئه‌و قسانه‌دا یه‌کێکیان، به‌س یه‌ک قسه وا ته‌ئسیر له دڵت ئه‌کات وه‌کو ئه‌وه‌ی قه‌تت نه‌بیستووه‌و یه‌که‌مجاره گوێت قسه‌یه‌کی وا ئه‌بیسێت. به‌ڵام له‌وانه‌یه ئه‌و قسه‌یش هه‌ر وه‌کو ئه‌و هه‌زاران و سه‌دان هه‌زاران سپه‌رما بێت که ته‌نیا دانه‌یه‌کیان له‌گه‌ڵ هێلکه‌دا یه‌ک ئه‌گرێت و مناڵێک دروست ئه‌که‌ن وا بێت. له‌وانه‌یه قسه‌یه‌ک ته‌نیا قسه‌یه‌ک دڵت ئه‌خاته ترپه ترپه‌وه و ژیانێک ئه‌گۆڕێت. قسه‌یه‌ک ته‌نیا قسه‌یه‌ک دڵت ئه‌شکێنیت و له‌گه‌ڵ شکانی ئه‌ویشدا خۆت و خه‌و و خه‌یاڵه‌کانت و هه‌موو هه‌موو ئه‌شکێنێت و خاپووری ئه‌كات. قسه‌یه‌ک ته‌نیا قسه‌یه‌ک له‌وانه‌یه ئه‌و دڵه‌ت که ته‌می گومان و تۆزی فه‌رامۆشی له سه‌ر نیشتووه لا ببات و هیچ هیچ نه‌هێڵێت و هه‌مووی ڕاپێچ بکات و دڵت وه‌کو گوڵێکی تازه پشکوتوی ده‌م به‌یان بگه‌شێته‌وه.
قسه‌یه‌ک به‌س قسه‌یه‌ک دوژمن، ڕق، حه‌سوودی و دوو دڵی و زۆر شتی ناخۆشی تر دروست ئه‌کات. قسه‌یه‌ک که له‌وانه‌یه تۆ هیچ مه‌به‌ستێکت له پشتییه‌وه نه‌بووبێت و به‌ڵام کردبێتت ئه‌توانێت گرفتی زۆر گه‌وره دروست بکات و تۆ و ئه‌و و ئه‌وان و من و هه‌موومان له یه‌ک دوور و نامۆ بکات. قسه‌یه‌کیش له‌وانه‌یه ده‌رگای زۆر ڕاز و گله‌یی و چاوه‌ڕوانی و ده‌ست پێکردنه‌وه‌یه‌کی تازه بکاته‌وه. هه‌ندێ جاریش بێده‌نگ بوون له کردنی ئه‌و قسه‌ی که له‌وانه‌یه تاڵاوێکت ده‌رخوارد بدات باشتر بێت. نازانم زۆر جار نازانم له نێوان قسه و قسه نه‌کردن کامییان هه‌ڵبژێرم. زۆر جار قسه‌کانم ئه‌بێته هه‌ڵه‌یه‌کی گه‌وره و زۆر جاریش بێده‌نگییه‌کانم تووشی شه‌ونخونی و ڕه‌نجم ئه‌که‌ن و ئاگام لێیه ته‌نیا خۆمم گوێم له خۆمه و هه‌ر خۆمیشم خۆم ئه‌خۆمه‌وه.
قسه بکه‌م یان نا، نازانم و هه‌روا به بێده‌نگی بیر‌ی لێ‌ئه‌که‌مه‌وه و هێشتاش وه‌لامدانه‌وه‌ی زه‌حمه‌ته.

Wednesday, February 02, 2005
به‌فر بووه به سه‌هۆڵ و له ژێر پۆتینه ڕه‌شه کۆنه‌کانمدا خرمه‌ی دێ. هه‌واش سارده و گوێم ئه‌ته‌زێنێ. ده‌سته‌کانم له ناو گیرفانه‌کانمدا خۆیان گرمۆڵه کردووه. چاوم تازه تازه بیر‌ی که‌وتۆته‌وه که فرمێسک هه‌ڵوه‌راندن جار جار خراپ نی‌یه. نوکی لووتم سوور بۆته‌وه و تکه‌ی دێت. ده‌سته‌کانم تاقه‌تی هاتنه ده‌ره‌وه‌یان نی‌یه و به هیچ شێوه‌یه‌ک ئاماده نین فرمێسکی چاو و ئاوی لووتم بسڕنه‌وه. قاچه‌کانم زۆر به ئه‌مه‌کن که هه‌موو له‌ش و ده‌سته خۆپه‌رسته‌کانیشم به خێرایی ئه‌به‌نه‌وه ماڵه‌وه. هه‌ر چۆنێک بێت، خۆ ئه‌بێ هه‌موو له‌شم به سه‌ر و چاو و ده‌سته ته‌مه‌ڵه‌کانیشمه‌وه داچه‌منه‌وه و پۆتینه‌کانم دابکه‌نن و په‌نجه ته‌زیوه‌کانی پێکانم هه‌ڵگڵۆفن تا تۆزێک گه‌رم ببنه‌وه. سوپاس پێی خۆشه‌ویست...
* * * * * * * * * * * * * * * * * * * *