Friday, November 25, 2005
Monday, November 21, 2005
بیستنی پارچه‌یه‌ک مۆسیقای خۆش، چ گۆڕانێکی گه‌وره له ده‌رووندا دروست ئه‌کات.
لێره‌ش به‌فر باری. ڕۆژ کورت و شه‌و درێژ. گوێگرتن له مۆسیقاش ئاوها پێویست. به تایبه‌ت ده‌نگی عود...
* * * * * * * * * * * * * * * * * * * *

Thursday, November 17, 2005
پێرێ له سوید ژنێکی 96 ساڵه و پیاوێکی 91 ساڵه شاییان کرد. پێش شه‌ش ساڵ حه‌زیان له یه‌ک کردبوو. سێ ساڵیش به حه‌رامی پێکه‌وه بوون تا پێرێ.
بۆ مانگی هه‌نگوینیش به ته‌مابوون بچن بۆ هاوایی به‌ڵام تازه پێیان ناکرێ و سه‌فه‌ر بوو به پیاسه‌یه‌کی دوورودرێژ.
من درێژ‌ه‌ی هه‌واڵه‌که‌م نه‌خوێندبووه به‌س سه‌ردیڕه‌که‌ی که نووسرابوو : بۆ مانگی هه‌نگوین سه‌فه‌ری هاوایی ده‌که‌ین! یه‌کسه‌ر وتم: ئۆخه‌یش، خوایه! هیوا هه‌ر ئه‌مێنێت. به‌شکه‌م منیش له ئاخری پیریا سه‌فه‌رێکی مانگی هه‌نگوین بکه‌م بۆ وڵاتێکی تر و ئه‌مه نه‌بێته حه‌سره‌ت له دڵمدا.
باوکیان وتی: بۆ مانگی هه‌نگوینی تۆ خراپ بوو؟ سواری هێستر نه‌بووی؟ له خۆشترین شاخی کوردستانا که‌پرم بۆ هه‌ڵنه‌دای؟ ده‌ستێ ڕانکوچۆخه‌ی خاکیم بۆ نه‌دای به کردن؟ ئیتر چیت ئه‌وێ؟
من: .....

Saturday, November 12, 2005
شتێکم له بیر بوو بینووسم، به‌ڵام له پڕ له په‌نجه‌ره‌ی ماڵه‌که‌ی به‌رامبه‌رمانه‌وه دراوسێکه‌مانم بینی که جلی هه‌ڵئه‌خست. بیرم که‌وته‌وه کۆڵێک جلی چڵکنم هه‌یه و نه‌مشتوون، ماڵه‌که ئه‌بێ گسک بده‌م و دواییش ئه‌گه‌ر کاتم ما بۆ حه‌فته‌ی داهاتوو شت بکڕم.
کامیان ببه‌م؟ ئالان یان دیلان؟ گه‌وره‌که‌یان تاقه‌تی نیه له‌گه‌ڵ دایکی بێت بۆ بازاڕ و کیسه‌ی په‌تاته‌ی بۆ هه‌ڵگرێت. بچکۆله‌که‌یش ببه‌م، له به‌ر ته‌ماشای داتا سپێل و نوقڵ کڕین هیچ یارمه‌تیه‌کم نادات.
باوکیان ببه‌م باشتره. سبه‌ی ڕۆژی باوکه لێره.