--> ::هه‌رێمی هیچ ::

هه‌رێمی هیچ

Monday, December 26, 2005

به‌فر‌ باری و هه‌وا سارده. که ئه‌چمه ده‌ره‌وه ده‌‌م و لووتم ئه‌پێچمه‌وه. کڵاو له‌سه‌ر ئه‌که‌م و ده‌ستكێشه‌کانم له ده‌ست ئه‌که‌م. به له‌رزه له‌رز به‌ سه‌ر جاده‌که‌دا ئه‌ڕۆم. به‌فره‌‌که نه‌رمه وه‌کو لۆکه به‌ڵام ژێره‌وه‌ی سه‌هۆڵه‌ و جار به جار پێم ئه‌خزێ. به بێ ئه‌وه‌ی ئاگام له خۆم بێ ئه‌ڵێم یا پێغه‌مه‌ر! پێکه‌نینم به خۆم دێت. پاش ئه‌و هه‌موو ساڵه‌ بێ ئیمان بوونه که‌چی یا پێغه‌ممه‌ره‌که‌م هه‌ر ماوه. باوک وتی : ئه‌م یا پێغه‌ممه‌ره‌ی تۆ هه‌ر وه‌کو Oh God و Herre Jesus ی ئێره‌ی لێهاتووه. چی به‌‌سه‌ر ئیمان و بێ ئیمانییه‌وه داوه؟!


* * * * * * * * * * * * * * * * * * * *

Tuesday, December 20, 2005

هه‌ڵبژاردن ته‌واو بوو. ئه‌مجاره‌ش ده‌نگمان دا، بزانین سه‌ر‌ئه‌نجام چۆن ئه‌بێ. هه‌ر له سه‌ر خێران بێت.

زستان و جه‌ژنی له دایک بوونی عیساو سه‌ر‌ی ساڵه. منیش ماندووم. دیاری بۆ ئالان، دیاری بۆ دیلان و دیاری بۆ لانه. هممم له‌ بیرم نه‌چێت دیاریش بۆ ده‌نکی لانه‌. باوکیان ئه‌ڵێ ئێ ئێ بووی به خه‌سوو و ئه‌بێ بیرێکیش له زاواکه‌ت بکه‌یته‌وه. باشه بۆ هه‌ر زاوای منه؟ خۆ لانه ئه‌وه‌نه‌ی کچی باوکێتی، چاره‌کێک کچی من نییه!

دیاریم بۆ باوکیان نه‌کڕیوه. به‌ڵام ماڵه‌که‌م پاک کردۆته‌وه ئه‌وه‌ش بۆ خۆی موهیمه.

ساڵی نوێتان پیرۆز!





* * * * * * * * * * * * * * * * * * * *

Thursday, December 08, 2005

دڵه‌ی دێوانه

سه‌رچاوه


* * * * * * * * * * * * * * * * * * * *

Tuesday, December 06, 2005

سه‌دام له ناو قه‌فه‌زدا. سه‌دام که ئه‌گری بۆ کراس و جلی ژێری پاک و ته‌میز. سه‌دام زه‌لیله...



* * * * * * * * * * * * * * * * * * * *

Saturday, December 03, 2005

کاک مه‌سعود قسه‌ی بۆ ئافره‌تان و ژنان ئه‌کرد نازانم له کوێ. وه‌کو ئه‌وه‌ی ژن و ئافره‌ت دوو شتی جیاواز بن، دوای وتم به‌خوا یه‌کئه‌گرن پارتی و یه‌کێتی... مادام ژن و ئافره‌ت به‌یه‌که‌وه نووسرا.

کاک مه‌سعود باسی گه‌نده‌ڵی کرد و دوای داوای له ئافره‌تان کرد ئه‌وانیش قسه‌ی خۆیان بکه‌ن. ژنێکی گه‌رمیانی ده‌ستی به قسه‌کردن کرد و له دڵی خۆما وتم هه‌ر ئێستا باسی ژنانی ئه‌نفال و وه‌زعی ئه‌وان ئه‌کا و ئه‌وه‌ی که ئه‌وان له هه‌موو به‌شه‌کانی تری کۆمه‌ڵ زیاتر زوڵمیان لێچووه. که‌چی هه‌ستا و وتی جا خۆ هه‌ر لێره گه‌نده‌ڵی نییه ئه‌وه‌تا له هه‌موو دنیا له ئه‌ورپاش گه‌ند‌‌ه‌ڵی هه‌یه!

ئه‌مه‌ی وت و بۆ خۆی جوان جوان و خان و مان دانیشته‌وه. زۆر تووڕه بووم و پێمناخۆش بوو که ئه‌و بووه به نوێنه‌ری ژنانی گه‌رمیان و دیفاع له گه‌ند‌‌ه‌ڵی ئه‌کات.

لێره هه‌ر له‌ سه‌ر کارخراپی حکومه‌تی سوید له کاتی کاره‌ساته‌که‌ی سونامیدا و که‌مته‌رخه‌می وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه بۆ هه‌ڵسوڕاندنی ئیشه‌کان ئه‌وه‌تا سه‌رۆک وه‌زیران و وه‌زیری ده‌ره‌وه و ته‌نانه‌ت هه‌موو کابینه‌ی حکومه‌ت له ژێر هه‌ڕه‌شه‌ی له‌سه‌رکار لابردنن.

ئه‌ی لای خۆمان که‌ی به‌رپرسه‌کان له سه‌ر دزی و خیانه‌ت و شه‌ڕی‌براکوژی و وڵات فرۆشتن و بێنامووسی و دواێنپیسی ئه‌خه‌نه ژێر پرسیاره‌وه؟



* * * * * * * * * * * * * * * * * * * *