Thursday, February 23, 2006
باوکێک بۆ ماوه‌ی 5 ساڵ ده‌ستدرێژی ئه‌کاته سه‌ر کچه‌که‌ی خۆی.
* * * * * * * * * * * * * * * * * * * *
کاکه بوو یان مامه وتیان ئه‌گه‌ر شه‌ڕی ناوخۆ له عراقدا ڕوو بدات، کورد له عراق جیا ئه‌بێته‌وه.
ئه‌م شه‌ڕی سونه و شیعه‌یه و حه‌مامی خوێنه، شه‌ڕی ناوخۆ نی‌یه؟
ده جیا بنه‌وه، ماڵتان به قوڕ نه‌گیرێ. کاتێ ئێوه خوێنی یه‌کترتان ئه‌ڕشت کام عه‌ره‌ب هات و ناوبژیوانی کرد؟!
* * * * * * * * * * * * * * * * * * * *
ئه‌م شه‌ڕی سونه و شیعه‌یه و حه‌مامی خوێنه، شه‌ڕی ناوخۆ نی‌یه؟
ده جیا بنه‌وه، ماڵتان به قوڕ نه‌گیرێ. کاتێ ئێوه خوێنی یه‌کترتان ئه‌ڕشت کام عه‌ره‌ب هات و ناوبژیوانی کرد؟!
Thursday, February 16, 2006
باشه هه‌زار و یه‌ک شتی ناڕه‌وا هه‌یه که موسڵمانه‌کان ئه‌تووانن بیکه‌ن به موزاهه‌ره و خۆپیشاندان بکه‌ن بۆ نایکه‌ن؟ بۆ‌چی بۆ دوو ڕه‌سمی کاریکاتۆر ئه‌و به‌زمه‌یان کرد؟ کابرای عه‌ره‌بی ئوردنی یان نه‌جه‌فی له خۆی ئه‌دا و که‌فی به ده‌مدا دێته خواره‌وه له به‌ر کاریکاتۆره‌کان که‌چی ئه‌و هه‌موو به‌زمه به کوڕه گه‌نجه‌کانیان ئه‌کرێت به ده‌ستی عه‌سکه‌ری بریتانی و ئه‌مریکی هه‌ر فزه‌شیان نایه!
* * * * * * * * * * * * * * * * * * * *
Saturday, February 11, 2006
Tuesday, February 07, 2006
ئه‌ڵێن ئه‌مڕۆ مه‌ریوان هه‌ڵه‌بجه‌یی ده‌ستگیرکرا. بۆ؟ چونکه کتێبێکی له سه‌ر سێکس، شه‌رع و ئیسلام و ژن نووسیوه. محه‌مه‌د گه‌زنه‌ییش زیری ئه‌وقافی ئیداره‌ی سلێمانی سه‌باره‌ت به كتێبه‌كه‌ی مه‌ریوان هه‌ڵه‌بجه‌یی گوتی: له‌لایه‌كی دیكه‌وه رێپێوانه‌كه ناره‌زایی ده‌ربڕین بوو به‌رامبه‌ر به كتێبه‌كه‌ی مه‌ریوان هه‌ڵه‌بجه‌یی و ئێمه سكاڵانامه‌ی ره‌سمیمان له‌سه‌ر تۆمار كردووه و ناوبراو فه‌رمانی ده‌ستگیركردنیشی بۆ ده‌رچووه و به پێی یاسا سزا ده‌درێت، چونكه ئه‌مه سه‌ره‌ڕای پێشێلكاری رای گشتی، پێشێلكاریه به‌رامبه‌ر به ده‌ستووری هه‌میشه‌یی عێراقی فیدرالیش له كاتێكدا كه ئاماژه به‌وه ده‌دات \"ئازادییه‌كان نابێ به پێچه‌وانه‌ی بنه‌ما ئایینیه‌كانی ئیسلام بێت\"1
ئه‌گه‌ر ئازادییه‌کان نابێ به پێچه‌وانه‌ی بنه‌ما ئایینیه‌کانی ئیسلام بێت به پێێ ده‌ستوری تازه‌ی عێراقی فیدرال، ئه‌وا وه‌رن به یه‌که‌وه فاتیحه‌یه‌ک بۆ دیمۆکراسی داده‌ین.
سه‌یره له به‌ر چاوی بوونی هێزه‌کانی ئه‌مریکای پارێزه‌ری دیموکراسی نووسه‌ر به 30 ساڵ حوکم ئه‌درێت و حوکمی گرتنی نووسه‌ری تر ده‌رئه‌کرێت.
بۆ ئه‌و خه‌ڵکه که زۆربه‌یان هه‌ر ئه‌و کتێبه‌شیان نه‌خوێندۆته‌وه کردویانه به هه‌راو هوریا؟
سێکس بۆ ئاوها قه‌ده‌غه بووه؟ خۆ ئیسلام و شه‌رعه‌که‌ی باسی هه‌موو شتێک ئه‌کا. ئه‌وه نی‌یه پێت ئه‌ڵێ چۆن دوور له ڕووتان تارات بستێنن و به کام ده‌ست قنتان بشۆن؟ یان به کام لادا بخه‌ون و هه‌زار به‌زمی تر.
گاڵته کردن و نوکته‌ش هه‌ر هه‌بووه. تۆ بڵێی ئه‌گه‌ر عه‌لادین سه‌جادی زیندو بایه، ئێستا ئه‌ویشیان به تۆمه‌تی کافری و گاڵته کردن به ئایین به‌ردباران نه‌کردایه؟
1. ماڵپه‌ڕی ده‌نگه‌کان