--> ::هه‌رێمی هیچ ::

هه‌رێمی هیچ

Thursday, March 30, 2006

ئای که پێکه‌نینم ێت!
له‌وه‌ڵامی پرسیاری دیكه‌ی هه‌ولێر پۆستدا كه‌ داخۆ ئه‌و به‌رپرسانه‌ی گه‌نده‌ڵ ده‌بن و له‌سه‌ر حسابی پۆسته‌كانیان پاره‌ كۆده‌كه‌نه‌وه‌،ده‌درێنه‌ دادگاو لێپرسینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌كرێت و چ زه‌مانه‌تێكیش هه‌یه‌ ئه‌و رۆژنامه‌نووسه‌ی ئه‌و گه‌نده‌ڵیه‌ ئاشكرا ده‌كات،نه‌كوژرێت یان شاربه‌ده‌ر نه‌كرێت، نێچیرڤان بارزانی له‌وه‌ڵامدا گوتی"ئێمه‌ له‌و كۆبوونه‌وه‌شدا باسمان كرد كه‌ یه‌كێك له‌ ئه‌وله‌ویاتی ئیشی حكومه‌ت، رێگرتن ده‌بێت له‌ گه‌نده‌ڵی ئیداری.من دڵنیاتان ده‌كه‌م كه‌ ئه‌گه‌ر ئێوه‌ به‌ به‌ڵگه‌وه‌ هه‌ندێ شت به‌ئێمه‌ بڵێن له‌سه‌ر به‌رپرسێك، به‌دڵنیایی ئیجرائاتیان له‌گه‌ڵ ده‌كرێت هه‌ر له‌ ئێستاوه‌ نه‌ك دوا بخرێت بۆ ئه‌وكاته‌..ئێمه‌ میدیا وا سه‌ر ناكه‌ین كه‌ هه‌ر به‌قسه‌ی ئێمه‌ ئیش بكات، به‌ڵكو میدیای ته‌ندروست ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ره‌خنه‌ له‌حكومه‌ت بگرێت، به‌ڵام نابێت ره‌خنه‌كان ته‌شهیر بێت به‌ شه‌خسیه‌تی ئه‌م و ئه‌و. من دڵنیام كه‌ میدیا ده‌توانێت له‌و مه‌جاله‌دا زۆر به‌مه‌سئولیاته‌وه‌ مامه‌ڵه‌ بكات و یارمه‌تیده‌ری حكومه‌ت بێت".

خوشکه مهابات قه‌ره‌داخی سه‌فه‌ری ئه‌ڵمانیای کرد بۆ ئه‌وه‌ی باسی مافه‌کانی مرۆڤ بکات! له کۆبونه‌وه‌که‌یدا خوشکی دکتۆه‌ که‌مالی لێبوه و بووه به موناقه‌شه و نه‌خێر حه‌ره‌س ێن و خوشکی سه‌ی که‌مال ئه‌یه‌نه به‌ر لێدان له‌به‌رچاوی خوشکه مهابات و دوایی پۆلیسی ئه‌ڵمانی دێت و ...هتد.
سه‌رچاوه پاڵتاڵک
به‌فر خه‌ریکه ئه‌توێته‌وه


* * * * * * * * * * * * * * * * * * * *

Tuesday, March 21, 2006

نه‌ورۆزتان(مان) پیرۆز.

لێره جارێ ڕێگاوبان پڕه له به‌فر بۆیه که‌مێک دوودڵم له هاتنی به‌هار و نه‌ورۆز.


* * * * * * * * * * * * * * * * * * * *

Thursday, March 16, 2006

له‌ خۆپیشاندانه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی قوتابیانی هه‌ڵه‌بجه‌ 11 كه‌س به‌گولله‌ بریندار بوون و یه‌كێكیش كوژرا

[12:40 , 16 Mar 2006]

PNA ـ له‌ خۆپیشاندانه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی قوتابیانی هه‌ڵه‌بجه‌11 كه‌س به‌گولله‌ بریندار بوون و یه‌كێكیش كوژرا ، ئه‌مه‌ش ناوی ئه‌و 11 كه‌سه‌ن :_

1- سه‌لاح عه‌بدولڕحمان

2- فریاد عه‌لی

3- به‌كر عه‌لی

4- عوسمان عه‌لی غه‌فور

5- ئه‌حمه‌د حه‌مه‌ غه‌ریب

6- زانا مه‌قسود

7- وه‌لی ره‌سول

8- حه‌بیب تۆفیق

9- هیدایه‌ت

10- حیدر عومه‌ر مه‌حمود

11- ئه‌كبه‌ر جه‌لال

كه‌سێكیش به‌ ناوی ( كورده‌ ئه‌حمه‌د ) له‌م خۆپیشاندانه‌ كوژرا و خانه‌واده‌كه‌ی ئاماده‌ نه‌بوو ته‌رمه‌كه‌ی وه‌ربگرنه‌وه‌ .

شایانی باسه‌ ئه‌م توندو تیژه‌ی ئه‌مڕۆی شاری هه‌له‌َبجه‌ وایكرد ، رێ و ره‌سمی یاده‌وه‌ری 18 ساڵه‌ی هه‌ڵه‌بجه‌ به‌ڕێوه‌نه‌چێ.



په‌یامنێر

و دیسانه‌وه هه‌ڵه‌بجه...


* * * * * * * * * * * * * * * * * * * *

Tuesday, March 14, 2006

له کوردستانی نوێدا نووسرابوو کوردۆ باکسی هه‌زار چه‌پکه گوڵی داوه به 1000 ژن له سێرگێل تۆری شاری ستۆکهۆڵم. کوردۆ باکسی له خۆشه‌ویستی ژن ئه‌مه‌ی نه‌کردوه به‌لکو بۆ ڕووسوور کردنه‌وه‌ی پیاوه کورده‌كان. به‌ڵێ ئێمه‌ی پیاوی کورد له ڕۆژی ژناندا گوڵیان ئه‌ده‌ینێ. هه‌ر ڕۆژی هه‌شتی مارس له سلێمانی کابرایه‌ک ژنه‌که‌ی خۆی به بوتڵه غاز ئه‌کوژێت.

هه‌فته‌یه‌ک تێپه‌ڕی ڕۆژی ژنم پیرۆز بێت!


* * * * * * * * * * * * * * * * * * * *