--> ::هه‌رێمی هیچ ::

هه‌رێمی هیچ

Saturday, June 17, 2006


ئایسکرێم بۆ ئیمانداران


* * * * * * * * * * * * * * * * * * * *

Friday, June 09, 2006

ئه‌مڕۆ شوکور گه‌رمه. ئه‌مڕۆ شوکور فۆتبۆڵ ده‌ستی‌پێکرد. ئه‌مڕۆ شوکور جومعه‌یه.
که گه‌رمه و باران نابارێ که‌واته به جووته نه‌علێکه‌وه ئه‌توانم بچمه ده‌ره‌وه. نه‌علی ئیسفه‌نج و لاستیک ناڵیم ئه‌وه‌ی خه‌ڵکی ئێره پێی ئه‌ڵێن سه‌نداڵ.
فوتبۆڵه ، زۆر باشه ئیتر باوک و کوڕه‌کانم به تیڤییه‌وه ئه‌بنه له‌زگه و منیش ئه‌توانم به ڕه‌حه‌تی و بێترسی هاواری< دایکهههههههههههههههه برسیمه، که‌مێک به خۆما بگه‌م.
جومعه‌شه به‌یانی و دوو به‌ێانی عوتڵه‌یه و بێ ئیشی.

باشه من بۆ هه‌موو به‌یانیانێک ئه‌م ته‌عزیبه‌ی خۆم ئه‌ده‌م و هه‌رچی به پی دی ئیف نووسرابێ، ئه‌خوێنمه‌وه؟
ئه‌م هه‌وا گه‌رمه درێژه‌ی هه‌بێ له‌و نه‌خۆشییه نه‌جاتم ئه‌بێ.


* * * * * * * * * * * * * * * * * * * *

Saturday, June 03, 2006

سوپاس بۆ هه‌موو درواسێ خۆشه‌ویستانه‌م که به ئی مه‌یل هه‌واڵیان پرسیووم. من باشـم و تازه له سه‌فه‌رێکی نه زۆر کورت گه‌ڕاومه‌ته‌وه. به‌ڵام هۆی نه‌نووسینم ته‌نیا سه‌فه‌ر نه‌بوو. پێشتر له ڕێگه‌ی که‌وێ وه شته‌کانم دائه‌نا به‌ڵام ماوه‌یه‌کی درێژه که‌وێ لای من ناکرێته‌وه و منیش چونکه ته‌مه‌ڵم و تاقه‌تم نه‌بوو نه‌ ئه‌هاتمه‌ ناو بلاگه‌ر بۆ ئه‌وه‌ی یه‌کسه‌ر لێره‌وه شته‌کانم دانێم. به‌ هه‌رحاڵ بزانم ئه‌توانم ئاوها داینێم یان نه.
سوپاسی دووباره‌ی دراوسێ به‌ڕێزه‌کانم.
هاوینێکی خۆشتان بێت.


* * * * * * * * * * * * * * * * * * * *