Thursday, September 28, 2006
له‌وه‌ته‌ی ماڵمان گواستۆته‌وه، ئیشم زۆرتر بووه و کاتم نییه بۆ ئێره. ئه‌مڕۆ فرسه‌تم هێنا و سه‌رێکی بڵاگهکانم دا.
پیرۆزبایی له ڕه‌شماڵ خان ئه‌که‌م به‌بۆنه‌ی چاپی کتێبه‌که‌ی.
ته‌ماشای بڵاگی ته‌وار خانم کرد، که له‌وه ده‌چێت له سلێمانی بێت. دیم ئه‌ویش باسی پیسی شاری کردووه له‌گه‌ل کۆمه‌ڵێ شتی تر. باسی خراپی زمانی کوردیی ئه‌وێی کردبوو. خۆ ڕاستیش ئه‌کات به‌ڵام خۆ ئه‌وه تایبه‌ت به ئه‌وێ نییه و کوردی کڵۆڵ له هه‌ربه‌شێک بێت زمانه‌که‌ی ئاوها پڕ بووه له وشه‌ی بێگانه. وا نییه؟
ئه‌وا پاییز و تاریکی ده‌ستی پێ‌کرد.
* * * * * * * * * * * * * * * * * * * *

Wednesday, September 20, 2006
كلیلی ماڵ ونكردنیش شتێكی ناخۆشه. دۆزیمه‌وه!ئه‌م به‌یانییه دوو شتم خوێنده‌وه؛ یه‌ك گیرخواردنی 150 كوردی سویدی له فڕۆكه‌خانی سلێمانی كه به‌هۆی شه‌ریكه‌ی فالكۆن ئه‌یر سه‌فه‌ریان كردبوو. ئه‌م شه‌ریكه‌یه ده‌مێكه‌یه ئیفلاسی كردووه به‌ڵام هێشتا له سایته‌كه‌یاندا سه‌فه‌ر ئه‌فرۆشن! ئه‌و خه‌ڵكه‌ی كه له‌وێ له كوردستان ماونه‌ته‌وه پێیان وتراوه ئه‌و بلیتانه‌ی هه‌تانه هیچ قیمه‌تێكی نییه.دوو، پیاوێكی خاوه‌ن بزن شه‌و له باڕه باڕی بزنه‌كه‌ی به‌خه‌به‌ر ێت و ئه‌بینی پیاوێك به‌سه‌ر بزنهكهوهیه. خاوه‌ن بزن ئه‌چێته لای ڕیش سپی دێیه‌كه‌یان و حاڵ و مه‌سه‌له‌ی بۆ باس ئه‌كا، ڕیش سپییه‌كه ئه‌ڵێ ئه‌بێ كابرای به‌سه‌ر بزنه‌وه ماره‌یی ئه‌و بزنه بدات و بیهێنێت چونكه له‌گه‌ڵێ خه‌وتووه! و پاره‌كه بداته خاوه‌ن بزن. دوایی كابرای ڕیش سپی وتبووی ئه‌و پیاوه هێشتا هه‌ر له‌گه‌ڵ بزنهكهدایه! ئه‌مه له سودان ڕوویداوه.
هاكا زانیتان حجابیان به‌سه‌ر بزنی كڵۆڵدا سه‌پاند و خهتهنهشیان كرد. ئاخر خه‌تای بزنی قن ڕووته پیاوی فه‌قیر هه‌وه‌سی ئه‌جوڵێ!
* * * * * * * * * * * * * * * * * * * *
هاكا زانیتان حجابیان به‌سه‌ر بزنی كڵۆڵدا سه‌پاند و خهتهنهشیان كرد. ئاخر خه‌تای بزنی قن ڕووته پیاوی فه‌قیر هه‌وه‌سی ئه‌جوڵێ!