Sunday, December 31, 2006
دوێنێ زۆر گریام. له داخی نه‌گبه‌تی و سه‌ر لێشێواوی خۆمان. هه‌مووی یه‌ن ئه‌ڵێن سه‌ددام ئعدام كرا، تۆهه‌ست به چی ئه‌كه‌ی؟ منی كورد؟ هه‌ست به چی ئه‌كه‌م. هه‌ست به قوڕبه‌سه‌ری خۆم ئه‌كه‌م هه‌ست ئه‌كه‌م به‌شم خورا. هه‌ست ئه‌كه‌م ئه‌نفال و هه‌ڵه‌بجه ناویان ون بوو. باشه په‌له‌ی چی‌یان بوو له ئیعدام كردنی؟ بۆ دایان نه‌نا تا گوێی له سكالی هه‌موو دایكی جه‌رگ سووتاو و باوكی چاو له ڕێی ڕوڵه‌ی نادیاری بگرێت. بۆ پهلهێان كرد بۆ؟ منی كورد هه‌ست به بێئومێدی ئه‌كه‌م له داداگا و له حكومه‌ت و له‌وه‌ێ گه‌له‌كه‌م به هه‌ـوو بڕێارێكی حكومهتهكهێ ڕازیه و هه‌ر خه‌ریكی ههڵپهڕكێێه.
زێڕه مرد، هێشتا خشه‌مان دێ، هه‌ر به شان...
* * * * * * * * * * * * * * * * * * * *
زێڕه مرد، هێشتا خشه‌مان دێ، هه‌ر به شان...
Sunday, December 24, 2006
Tuesday, December 12, 2006
Mustefa Can did it again
خه‌ڵاتی پێنووسی زێڕینی برده‌وه...
ئه‌و که‌سه‌ی که له لادێکانی کوردستانه‌وه هات و زمانی سویدی داگیر کرد!
* * * * * * * * * * * * * * * * * * * *
خه‌ڵاتی پێنووسی زێڕینی برده‌وه...
ئه‌و که‌سه‌ی که له لادێکانی کوردستانه‌وه هات و زمانی سویدی داگیر کرد!
Saturday, December 02, 2006
هه‌ورامانی درواسێمان نووسی:
ئه‌گه‌ر ئافره‌ت بوومایه بۆ ته‌نها ساتێكیش بووایه هه‌رگیز له ووڵاتانی ڕۆژهه‌ڵات و ووڵاتانی ئیسلامی‌دا نه‌ده‌ژیام:
ئه‌گه‌ر ئافره‌ت بوویتایه و له‌و وڵاتانه بیت بۆت نیه به‌ته‌نیا سه‌فه‌ر بکه‌یت و بێیته ده‌ره‌وه. ئه‌گه‌ر به دزییه‌وه وات کرد، مه‌ترسی زه‌بروزه‌نگ، ده‌ستدرێژی و به قاچاخبردنت هه‌یه.
* * * * * * * * * * * * * * * * * * * *
ئه‌گه‌ر ئافره‌ت بوومایه بۆ ته‌نها ساتێكیش بووایه هه‌رگیز له ووڵاتانی ڕۆژهه‌ڵات و ووڵاتانی ئیسلامی‌دا نه‌ده‌ژیام:
ئه‌گه‌ر ئافره‌ت بوویتایه و له‌و وڵاتانه بیت بۆت نیه به‌ته‌نیا سه‌فه‌ر بکه‌یت و بێیته ده‌ره‌وه. ئه‌گه‌ر به دزییه‌وه وات کرد، مه‌ترسی زه‌بروزه‌نگ، ده‌ستدرێژی و به قاچاخبردنت هه‌یه.
- ئه‌گه‌ر ئافره‌ت بوومایه هه‌رگیز په‌چه‌م نه‌ده‌دا به سه‌رما
- ئه‌گه‌ر ئافره‌ت بویتایه و له ئه‌فغانستان یان سعودیه بیت و په‌چه به سه‌ردا نه‌ده‌ی زینده به چاڵ و به‌ردباران ئه‌کرێی، زۆر شانست هه‌بێ مه‌لایه‌کی سێ ته‌مه‌نی خۆت ئهتخوازێ.
- ئه‌گه‌ر براكه‌م له‌ئاهه‌نگی بوكێنیمدا پێی شه‌رمه‌زار بوو هه‌ڵپه‌ڕێ، حاشام لێده‌كرد
- حاشا بکه‌ی یان نا، ژن که شووی کرد مانای ئه‌وه‌یه ئیتر برا و باوک خاوه‌نێکی تریان بۆی په‌یا کردوه و له خێزانی ئه‌وان ده‌رچووه و ئیتر مه‌سئولی نین. که‌واته ئه‌وان حاشای لێ ئه‌که‌ن.
- ئه‌گه‌ر باووكم یان دایكم ڕێگه‌ی حوێندنیان لێ بگرتمایه، پێم ده‌ووتن : بڕۆن بیخولێننه‌وه
- ئه‌وان ئه‌وه‌نه‌یان ئهخولانیتهوه تا ئه‌بووی به خلخلۆکه!
- ئه‌گه‌ر ژنی سه‌ركرده‌ی وڵاته‌كه‌م نه‌بینیایه هه‌رگیز ده‌نگم بۆ نه‌ده‌دا له هه‌ڵبژاردنه‌كانداو به‌سه‌ركرده‌ی خۆمم نه‌ده‌زانی.
- بۆ سه‌رکرده‌ی وڵاته‌که‌ت ئه‌بینی تا چاوه‌ڕیی بینی ژنه‌که‌ی بیت. خۆ له کوێت هێشتا ژن بۆیان نی یه ده‌نگ به‌ن
- هه‌موو ڕۆژێك قورعانێكم ده‌كڕی و ئه‌و په‌ڕانه‌م ده‌دڕاند تیایا كه مافی منیان تیا پێشێل كراوه.
- پاره‌ی کڕینی قورئانت له کوێ بوو. هه‌موو په‌ڕه‌کانی بۆ نادڕی؟ خۆ هه‌مووی هه‌ر خوێن ڕشتنه. ئه‌ی چی له ئه‌نجیل و ته‌ورات ئه‌که‌ی خۆ ئه‌وان خراپترن.
- هه‌موو ڕۆژێك ده‌هاتمه سه‌رجاده دژی ئه‌و ووڵاتانه‌ی كهبهناووی شه‌ره‌فه‌وه ئافره‌تان به‌رد باران ده‌كه‌ن
- ئه‌مه‌ت هه‌ر له وڵاته‌که‌ی خۆت ئه‌کرد یان له‌و وڵاته‌ی که کۆچت کردووه بۆی؟ ژنه‌کان ئه‌و ئیشه ئه‌که‌ن وه‌ڵامی حکومه‌ت سجن و ده‌ستدرێژی و سوکایه‌تی کردنه.
- هه‌رگیز شووم نه‌ده‌كرد وو به‌ئاره‌زووی خۆم له‌گه‌ڵ ئه‌و پیاوانه‌دا ڕام ده‌بوارد كه ڕێز له ئافره‌ت ده‌گرن
- چۆن وات ئه‌کرد_؟ دیسان له کوێ. ئه‌ی نه‌ئه‌ترسای له سه‌ر شه‌ره‌ف بتکوژن یان له بهلهکۆنهیهکهوه بتخه‌نه خواره‌وه. گیان عه‌زیزه، گیانه!
- ساڵی جارێك له‌گه‌ڵ پیاوێكدا ڕام ده‌بوارد: پیاوێك كه ئافره‌تی ده‌ست ناكه‌وێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ناشرینه یان كه‌م ئه‌ندامه، وه‌كو خێركردن
- عه‌قڵی ژن له چاویا نییه. ئه‌وه پیاوه که به‌و شته به ناوبانگن، ژنێک ئه‌گه‌ر له گه‌ڵ که‌مئه‌ندامێک یان پیاوێکی ناشرینیشدا بێ له‌به‌ر خۆشه‌ویستیه ئه‌وه ئه‌کا، خێر ناکا. چونکه ئینسان له‌وه به‌رزتر و به‌نرختره به‌زه‌ییت پێدا بێته‌وه.
- هه‌رگیز دڵ گران نه‌ده‌بووم له تێڕوانینی پیاوێك چونكه خۆم به جوان ده‌زانم
- !!!!!!!!!!!!!!!!!
- سه‌رگوزوشته‌ی ئاده‌م و هه‌وام ده‌گۆڕی له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پیاو نوسیویه‌تی و تیایدا منی ئافره‌ت خه‌تابار ده‌كات
- چ پێویست ئه‌کات، خۆ تۆ قورئانت سووتاند
- سه‌رم به‌رز و سنگم قوت ده‌كرده‌وه و خشڵی هه‌مه‌جۆرم ده‌كرده گه‌ردنم و له‌ره‌م بهمهمكانم ده‌كرد، ئه‌گه‌ر پیاوێك سه‌یری مه‌مكی بكردمایه پێم ده‌ووت: وه‌ره بیمژه
- ههههههههههههه، گیانه ئافره‌ت نیت بۆیه وا ئه‌ڵێی، ئه‌و سێکسیته بۆ چی؟ پیاوه‌که چاوه‌ڕێ ناکات جه‌نابت داوای مژینی لێبکه‌ی. یه‌کسه‌ر به زۆر دنیات لێده‌کاته شه‌وی تار و بۆ هه‌تا هه‌تایه بێزت له خۆت و خۆی و سیکس ئه‌بێته‌وه.
- هه‌ر له ته‌مه‌نی كچێنیمهوه په‌رده‌ی كچێنیی خۆمم به‌په‌نجه ئهژاكاند، هه‌موو وزه‌ی خۆشم ئهخستهكار هه‌تاوه‌كو په‌رده‌ی كچێنی كچانی رۆژهه‌ڵات لای پیاوان نه‌ژاكێن هه‌تاوه‌كو دڵی پیاوانی ڕۆژهه‌ڵاتی پێ خۆشبێت
- شوڕشگێڕی وه‌ڵا، ئه‌ی له کوشتن و لووت بڕین و ئه‌وانه نه‌ئه‌ترسای؟ مه‌گه‌ر نازانی په‌رده‌ی کچێنی خه‌یاڵیکه پیاو دروستی کردوه بۆ کۆنترۆڵکردنی ژن؟ باشتر نه‌بوو بڵێی ئه‌وه‌م فێری خه‌ڵک ئه‌کرد نه‌ک په‌رده‌یه‌ک که نی یه بژاکێنی.
- میزم ئه‌كرد به‌سه‌رو چاوی ئه‌وپیاوه‌دا كه ڕۆژ تائێوارێ دهبوڵێنێ به‌ناهه‌ق و شه‌وانیش له جێگه‌ی خه‌ودا ده‌یه‌وێت ده‌رپێی بۆداكهنم
- وه‌ڵا ئه‌گه‌ر ئه‌توانی، ئه‌مه‌یان باشه! به‌س که‌مێک قورسه.
- ئه‌و پیاوه‌ی كه‌ڕۆژێك له ڕۆژان بیر نه‌كاته‌وه چه‌پكێ گوڵم پێشكه‌ش بكات، له‌مالێ مندا جێگه‌ی نابێته‌وه
- ئه‌مه‌یش خراپ نی یه.
- ئه‌گه‌ر ئافره‌ت بوومایه، ده‌بووم به‌نووسه‌ر و وه‌كو له‌یلاخان و ته‌وار خان شتم ده‌نووسی
- پشتگرتن شتێکی پیرۆزه، به‌رده‌وام به
- مام هه‌ورامان، کاکی خۆم زۆربه‌ی ئه‌و شتانه‌ی باست کرد مه‌سه‌له‌ی سێکس بوو خۆ ڕاسته سێکس به‌شێکی گرنگه و بیلامانێ نیوه‌ی شه‌ڕی عاله‌م له سه‌ر .... ه. به‌لام گرفتی ئافره‌ت خۆ هه‌ر ئه‌ونی یه. کوره به خوا له سه‌دا یه‌کیشیان ئه‌وه نی یه.