Sunday, January 21, 2007
به‌عزێ ورده شت
. ده‌نگه‌کان خه‌ویان لێکه‌وتووه و باسی سێیه‌مین ساڵی مه‌رگی فاتیمه شاهیندال ئه‌که‌ن.هه‌سته! ڕابه! پینج ساڵ تێپه ڕیووه!. نیگار سه‌لیمێکی هه‌ژار زمانی سووتاو وتی، کانی هه‌ڵه‌بجه‌یی نازانێ شیعر بنووسێ. ڕه‌خنه‌ی گرت.
ڕۆژ نی‌یه له کوردستان نێت شتێک دانه‌به‌زێت و نه‌ڵێن، نیگار ئه‌مه یه و نیگار ئه‌وه‌یه. ئه‌رێ فه‌قیره خۆ کفری نه‌کرد. پێ وایه کانی شاعیر نی‌یه. من پێموایه کانی هه‌قه سوپاسی نیگار بکات. له‌وانه‌یه پێشتر که‌س شیعره‌کانی نه‌خوێندبێته‌وه ئێستا بۆ فزوڵی کردنیش بێت ئه‌خوێندرێته‌وه. ناوی هه‌ڵه‌بجه‌یش له‌م بۆنه‌دا که‌ڵکی خۆی هه‌یه.
نوسینه‌که‌ی نیگار و مه‌شهور بوونی کانی له به‌زمه‌که‌ی بیگ براذه‌ری بریتانی ئه‌چێت. ڕیالیتی شه‌وه‌که ئه‌ڵێم. ئه‌و که‌ناڵه و به‌رنامه‌که قازانجی باشیان له‌و مه‌سه‌له‌یه کرد. و ڕاده‌ی بینه‌ریان چه‌ند به‌رامبه‌ر بووه‌وه.
نازانم ئه‌و خه‌ڵکه چ چاوه‌ڕوانیه‌کیان له به‌رنامه‌یه‌کی بێ مه‌عنای وه‌کو بیگ براذه‌ر هه‌یه و چۆنه ئه‌وه‌نه قسه‌کانی به هه‌ند ئه‌گرن! ئه‌ڵاهو ئه‌علم
.به‌فرێکی زۆر باری. پێم خۆشه. زستان به به‌فره‌وه جوانه
* * * * * * * * * * * * * * * * * * * *

Friday, January 19, 2007
پێنج ساڵ تێپه‌ڕی.
له‌م پێنج ساڵه‌دا چه‌ند ژنی تر بوونه قوربانی؟
هه‌ر باس باسی کچی قه‌یره‌یه. بۆ که‌س باسی کوڕه قه‌یره‌کان ناکات؟
* * * * * * * * * * * * * * * * * * * *
Tuesday, January 16, 2007
خه‌ڵکینه به ته‌مام موشکیله‌یه‌ک حه‌ل بکه‌م. له گۆڤاری میدیادا نووسرابوو به‌ناز کوێستانی سه‌رنووسه‌ری گۆڤاری پێگه شووی کردووه به پیاوێک که ژنێکی تری هه‌یه. به‌ناز خان ئه‌ڵێ، ئه‌ی کچه قه‌یره‌کانیش حه‌زیان له خێزان و سۆزی دایکایه‌تی... هتد هه‌یه. له کوردستان نێتیش هه‌ستیار غه‌مگین ئه‌ڵێ، فیمینزمه‌کان!!! نه‌ک فیمینسته‌کان له واقیعی ژنی کورد تێ ناگه‌ن، بۆیه دژی فره ژنین. ژنه کورده‌کان پێێان خۆشه له ماڵ دانیشن و پیاو پیاو بێت و له ده‌ره‌وه ئیش بکات و ماڵ و مناڵ به‌خێو بکات.
له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی به‌ناز خان و کچی قه‌یره و بێوه‌ژنی ئه‌نفال... توخوا کامه پیاو چووه ژنێکی ئه‌نفال کراو بێنێت؟ ئه‌وان پێویستیشیان به شوو بێت کوا ده‌وێرن باسی بکه‌ن؟. پیویستیان به به‌رمیلێک نه‌وت و نانێکی سه‌ربه‌رزانه‌ی بێ منه‌ته.
کاک هه‌ستیار غه‌مگینیش ئه‌ڵێ ژن حه‌زی له پیاوێک نی یه باسی معاناتی خۆی بکات و مه‌زاجی بێت!!!! پیاو نابێ باسی هه‌ستی خۆی بکات، به‌س ژن ئه‌و حه‌قه‌ی هه‌یه!!!
ئینجا باسی خۆی ئه‌کات ئه‌ڵێ من ناوم هه‌ستیار و غه‌مگینه بۆیه کچان حه‌زم لێناکه‌ن
.
وه‌ڵامه‌کانی من: کوڕی خۆم به‌خوا ته‌مه‌نم سه‌رووی چله و تازه به قسه‌ی من ناشیت به‌ڵام ، تۆ ئه‌مه بۆچوونت بێت ، زۆر سروشتتیه هیچ کچێک مه‌رحه‌بات نه‌کات.
با بێمه سه‌ر موشکیله حه‌ل کردن، وه‌رن ژنینه مێرد و کوڕه‌کانتنا بنێرنه‌وه بۆ کوردستان ئه‌گه‌ر له ده‌ره‌وه‌ن، ئه‌وانه‌ی له ناوه‌وه‌ن با ئه‌وانیش مێرد و باوک و کوڕ و زاوا و خاڵۆزا و پورزا... هتدی نێرینه‌یان هان به‌ن که بچن ژنی دووه‌م و سێێه‌م و چواره‌م بێنن و ئه‌وا هه‌موو له قه‌یره‌یی و بێوه‌ژنی ڕزگاریان ئه‌بێ و ئه‌بینه نمونه‌ی ژنی ساڵه‌ح و له دین و دنیادا ڕوو سپی ئه‌بین.
ژنینه ئه‌ڵێن چی؟
به‌ڵام یه‌ک شه‌رتم هه‌یه، ئه‌ویش به‌ناز کوێستانی بچێت بێوه‌ژنێکی ئه‌نفال بۆ مێرده‌که‌ی بێنێت و به‌مجۆره ئه‌ویش له که‌م کردنه‌وه‌ی ئه‌م گرفته نه‌ته‌وه‌ییه به‌ژداری بکات.
تێبینی، ژنی ئه‌نفال زۆر له‌وه گه‌ه‌ره‌ترن، که خه‌ڵکی کوردستان گرفته‌کانیان ئاوها به گاڵته و بچوک وه‌رگرن.
سۆز و هه‌ستی دایکایه‌تی؟ که‌م مناڵی بێ که‌سوکار و هه‌ژار هه‌ن له کوردستاندا؟ با ئه‌م سۆزه دایکانه بده‌ینه ئه‌وان. ناکرێ؟