Wednesday, May 30, 2007
به به‌هانه‌ی ڕۆژی دایکه‌وه، هه‌رچه‌نه دره‌نگیش که‌وت:
Jag ska måla hela världen lilla mamma
دیارییه‌کی بچوک بۆ دایکمان. دایکمان که شه‌ڕ و زه‌بروزه‌نگ ژیانی خۆیان و جگه‌رگۆشه‌کانیان ئه‌خاته مه‌ترسییه‌وه.
* * * * * * * * * * * * * * * * * * * *

Friday, May 04, 2007
له‌م ماوه‌یه‌دا له‌سه‌ر کوشتنی دوعا زۆر شت وترا و نووسرا. هه‌ندێ شت سه‌رنجی ڕاکێشام:
یه‌که‌م، وه‌زیری ژنانی هه‌رێم که ناویم له بیر نییه نازانم له جه‌ماوه‌ردا له گفتوگۆیه‌کدا وتبووی، کاره‌ساته‌که‌ی دوعا گریاندمی...
منیش ئه‌ڵێم عه‌مرت نه‌مێنێ. خوا ده‌وامی عه‌مرت نه‌یا ئاوها. توخوا تۆیش بووی به وه‌زیر. ژنانی کوا گریانی تۆیان ئه‌وێ. بڕۆ ئیشی شتێ بکه که ئه‌و شتانه نه‌قه‌ومێ. له باتی گریان بڕۆ استقاله بکه!
وه‌زاره‌تی ئه‌وقافیش به‌یاننامه‌ی بڵاوکردۆته‌وه. جه‌نابیان خه‌می کوشتنی ژن و ئافرهتییان نییه خۆ، ئه‌وه چۆن؟ به قوربانی پێچی مێزه‌ره‌کانیان نه‌بم داوایان له مه‌لاو ئه‌میر ی موسڵمان و ئیزیدی کردوه که ئارامی ڕاگرن. چی بکه‌ن ئه‌وانیش له ترسی فه‌وتانی سهرقهڵهمانهکهیان په‌رۆشی ئاسایی نه‌ته‌وه‌یین. ئه‌گینا ژن ئه‌کوژرێ ناکوژرێ ، من‌و بیلمنوو
جارانیش هه‌ر ژن به ته‌قه و نه‌وت و غاز سووتاون و سوتێنراون و نه وه‌زیری ژن گریاوه و نه وه‌زراه‌تی ئه‌وقافیش داوای ئارامی له خوتبه‌کانی نوێژی جومعهینا له خه‌لک کردووه.
یه‌ک دوو شتی تر. تێناگه‌م بۆ بۆ ئمزا کۆئه‌که‌نه‌وه و بۆ سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێمی کوردستان و په‌رله‌مانی کوردستانی ئه‌نێرن، مه‌گه‌ر هه‌ر پۆلیسی خۆیان دوعایان نه‌یا به‌و خه‌ڵکه درنده‌یه؟ مه‌گه‌ر هه‌ر ئه‌وان یاسای دژه ژنیان نییه؟ ئه‌گه‌ر شتێک بکرێت ئه‌بێ ژنه‌کان خۆیان بیکه‌ن یه‌ک و دووه‌میش ئێمه‌ی ده‌ره‌وه‌یش مه‌گه‌ر له ڕێگه‌ی حکومه‌ته‌کانی ئێره‌وه زه‌غت له سه‌ر ئه‌وانی کوردستان بکه‌ین. ئه‌گینا کوا ئه‌وان گوێی میللهتییان داوه.