Wednesday, December 24, 2003
قاپه‌كانم شت، جله‌كانم شت، ماڵه‌كه‌م گه‌سك لێدا. خواردنم ئاماده كرد. هه‌مووی ته‌واو. هێنده ماندووم له په‌لوپۆ كه‌وتووم. كوڕه‌كان له ماڵ نین تا دوا نیوه‌ڕۆ نایه‌نه‌وه. ده‌ڵێم فرسه‌ته، تا كچه‌كه‌م هه‌ڵنه‌ستاوه بچمه حه‌مام. خۆ كه ئه‌و بچێت ئیتر ده‌بێت فاتیحهیهكی بۆ بخوێنم بڵێم كچم خوات له‌گه‌ڵ تازه دیدار به قیامه‌ت ده‌كه‌وین. من لێره له‌به‌ر چاوه‌ڕووانی ده‌مرم. نێوچه‌وانی گرژ ده‌كات؛ دایه كه‌م بۆڵه بۆڵ بكه! من تۆ و بابه بم حه‌مامێكی تر درووستده‌كه‌م!. هه‌م وایه، ده‌نگی له شوێنێكی به‌رزه‌وه دێت. ئه‌ویش كۆڵێك كهف و مۆم و ڕادیۆ و... نیوه‌ی ماڵه‌كه ده‌پێچێته‌وه و ئه‌ها به‌ره‌و حه‌مام. ده‌زانن، ئه‌م كچه ی من بۆ حه‌مامی نێو شار له كوردستان باشه. كوڕه‌كان دێنه‌وه، به ده‌نگه‌ده‌نگ و قڕه‌قڕ و پێڵاوی ته‌ڕه‌وه. یه‌كیان خۆی فڕێده‌داته سه‌ر كورسیه‌كه‌ی من و كه‌ناڵه‌كه ده‌گوڕێت و ته‌ماشای باسكێت ده‌كات. كوڕه‌كه‌ی دیم به پرتاو خۆی ده‌گه‌یه‌نێته توالێت. ته‌ق، ته‌ق ئه‌و ده‌رگا بۆ داخراوه، كردم به خۆما! له‌سه‌ر خۆم ده‌ڵێم: لانه خۆی ده‌شوا... ناوچه‌وانی تێكده‌نێت و خۆی كوڕ ده‌كاته‌وه: وای مردم ناتوانم خۆم ڕاگرم. منیش شانهكانمی بۆ ههڵدهتهكێنم ده‌ڵێم به من چی؟ بچۆ ده‌رێ و به دارێ، دره‌ختێكدا ههڵمیزێ!... توڕه ده‌بێت: ههڵمیزێم؟ به‌و سه‌رمایه؟ لاااااااااننننننننننه، ده‌رگاكه بكه‌وه، ته‌ماشات ناكه‌م... ئۆی مردم!
* * * * * * * * * * * * * * * * * * * *