Thursday, December 25, 2003
خۆشمده‌وێی، خۆشمده‌وێی، خۆشمده‌وێی، خۆشمده‌وێی.....
- هی خۆمی؟
+ منت بۆ چییه؟
ـ كایه‌ت له‌گه‌ڵدا ئه‌كه‌م.
+ ئێ؟
- نانت له‌گه‌ڵدا ئه‌خۆم.
+ ئێ؟
- چایت له‌گه‌ڵدا ئه‌خۆمه‌وه.
+ ئێ؟
- كه ده‌چینه پیاسه ده‌ستت ده‌گرم... تۆش ده‌ستم ده‌گریت.
+ ئێ؟
- كه ماندوو بووم، له ئامێزت ده‌گرم بۆ ئه‌وه‌ی بحه‌سێمه‌وه.
+ ئێ؟
- كه خه‌وت هات، ده‌ستم به قژه‌كانتا دێنم، تا خه‌و ده‌تباته‌وه.
+ ئێ؟
- ده‌مه‌قاڵه‌ت له‌گه‌ڵدا ده‌كه‌م و پاشان ئاشت ده‌بینه‌وه.
+ ئێ؟
- پێت ده‌ڵێم خۆشمده‌وێی.
+ ئێ؟
- خۆشه‌ویستیت له‌گه‌ڵدا ده‌كه‌م.
+ ئێ؟
- به‌یانیان ده‌تبه‌مه سه‌ر‌كار و ئێواران ده‌تهێنمه‌وه.
+ ئێ؟
- ئێ، ئێ!