Wednesday, January 28, 2004
ژیان بۆته چی؟ ئیش، ماڵ، مناڵ، خواردن،... هتد. ماندوو ده‌بیت و ڕۆژنامه‌یه‌ك ده‌خوێنیته‌وه، زۆر زۆره‌كه‌ی ئه‌گه‌ر بته‌وێت نقهیهیكت لێوه بێت ئه‌وه‌یه كه ڕۆژنامه‌كه فڕێده‌ده‌ی و ده‌ڵێی هیچی تێدا نییه، باسی شه‌ڕ و كوشتار نه‌بێت. پاشتر ده‌چیته سه‌ر لاپه‌ڕه‌ی بۆرس و ئیكۆنۆمی و هه‌ستان و دابه‌زینی دراوی ئه‌و وڵاته‌ی تێیدا نیشته‌جێی. یان ته‌ماشای ئه‌و كه‌لوپه‌لانه ده‌كه‌ی كه هه‌رزان كراون. هێنده ماندووی تاقه‌تی ئه‌وه‌شت نییه كه كارێك بكه‌یت بۆ گۆڕینی شته‌كان. بۆ خۆ حهشاردانیش له گرفته‌كان پاساوی باش دێنیته‌وه؛كاتم نییه، خۆم تێكه‌ڵی ئه‌و باسانه ناكه‌م ئاخر خاوه‌نی ماڵ و مناڵم، من بۆ خۆم ماندوو كه‌م ئه‌و ده‌مه‌ی من ماندوو بووم و خه‌باتم كرد ئه‌وان چی‌یان بۆ من كرد. دانیشم و ده‌ست به كڵاوی خۆمه‌وه بگرم باشتره. جاروبار ئه‌گه‌ر ته‌ماشای مناڵه‌كانمان، خوشك و برا لاوه‌كانمان ده‌كه‌ین زه‌رده‌خه‌نه‌یه‌كی تاڵ ده‌كه‌وێته سه‌ر لێوانمان و له دڵه‌وه ده‌ڵێین: حه‌ی ئه‌وه هه‌مووی هه‌وای گه‌نجێتیه. ئێمه‌ش زۆرمان كرد كه‌چی هیچ ده‌رچوو... ئه‌وانیش ئێستا قسه‌ی زل ده‌كه‌ن دوواتر ده‌یانبینینه‌وه....
ئه‌رێ به‌ڕاست وایه؟ یان ئه‌و هه‌موو من من كردنه و چاوه‌ڕوانی ئه‌وه كردنه كه من ئه‌وه ده‌كه‌م تۆش بۆ منی بكه، كۆڵی پێداین؟ پێموانییه دڵگه‌رمی جاران و گه‌نجێتی ئێمه‌ش هێنده بێسوود بووبێت. وایه له‌وانه‌یه ئێستا كاتی پشوودانی فیزیكی ئێمه بێت. به‌ڵام خۆ بیر ده‌توانێت هه‌میشه له شۆڕشدا بێت و به‌دووی نوێكارییه‌وه بێت. ترسناكه ئه‌گه‌ر گه‌نجه‌كان چاوترسێن بكرێن و بێهیوا. ئه‌گه‌ر بیره پڕ له شه‌پۆله تونده‌كانی ئه‌وان نه‌بێت، ئه‌گه‌ر خه‌یاڵه بهرزهفڕهكانی ئه‌وان نه‌بێت و ته‌نیا بیره ماندووه‌كانی ئێمه بمێنێته‌وه، ده‌بێت دنیا و ژیان چ ڕه‌نگێك به خۆیه‌وه بگرێت؟
* * * * * * * * * * * * * * * * * * * *