Thursday, January 08, 2004
          دوو لاپه‌ڕه‌ی كتێبێك ده‌خوێنمه‌وه و یه‌كسه‌ر چاوم قورس ده‌بێت و ده‌خه‌وم. ئه‌م پشووی سه‌ری ساڵه شتێكی باش بوو. هه‌م هه‌واگۆڕینێك و هه‌م دیداری ئازیزان. به‌ڵام هێشتا پاشماوه‌ی ناخۆشییه‌كانی پاییز و نه‌خۆشییه‌كانی ماوه. ئه‌وه‌تا ناتووانم ئه‌و چه‌ند لاپه‌ڕه‌یه ته‌واو كه‌م. ئه‌وه‌شی كه ده‌یخوێنمه‌وه، ده‌بێت دوو سێ جارێك پێیدا بێمه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی تێبگه‌م باسی چ ده‌كات. بیرم بۆ هه‌زار شوێن ده‌ڕوات. ناچار كتێبه‌كه داده‌خه‌م و بۆ خۆم خه‌یاڵ پڵاوی لێده‌كه‌م. 
ئه‌مڕۆ هه‌وا خۆش بوو. پیاسه‌یه‌كی دوور و درێژم ئاره‌زوو ده‌كرد. به‌ڵام كه هاتمه‌وه زۆر سه‌یر ماندوو بووم. ته‌نانه‌ت چاوم بۆ هه‌ڵنه‌ده‌هات. دوو پرته‌قاڵ و پیاڵه‌یه‌ك خۆشه‌ویستی زیندووی كردمه‌وه.
          
		
	* * * * * * * * * * * * * * * * * * * *  
	
		
	
		
ئه‌مڕۆ هه‌وا خۆش بوو. پیاسه‌یه‌كی دوور و درێژم ئاره‌زوو ده‌كرد. به‌ڵام كه هاتمه‌وه زۆر سه‌یر ماندوو بووم. ته‌نانه‌ت چاوم بۆ هه‌ڵنه‌ده‌هات. دوو پرته‌قاڵ و پیاڵه‌یه‌ك خۆشه‌ویستی زیندووی كردمه‌وه.