Tuesday, January 06, 2004
وا دیاره ژیانی من بۆته خه‌و و خه‌و بینین. دوێشه‌و خه‌وم به مه‌مله‌كه‌تی ژنانه‌وه بینی. وڵاتێكی سه‌رسه‌وز، گوڵه‌هه‌ناره‌ی ئاڵ، شكۆفه‌ی داره‌كان، دامێنی چیا و خۆره‌تاو و ئاسمانی ساف. وڵاته‌كه پڕ بوو له ئارامی و ئاشتی. مرۆڤ و سروشت له هارمۆنیدا بوون. به‌یانی به سه‌رئێشه‌وه هه‌ستام. تۆ ده‌ستت به‌ته‌وێڵمدا هێنا. به‌یانیت با‌ش گوڵم! چاوێكم كرده‌وه و بزه‌یه‌ك به‌یانی با‌ش...
وه‌ره ئامێزم. دێم و تۆش به په‌نجه‌كانت یاری به قژم ده‌كه‌یت. ناسازی گوڵم؟ ئه‌رێ، مێنسم هه‌یه. ده بخه‌وه. دامده‌پۆشی و بۆ خۆت ده‌ڕۆیت. دێیته‌وه نانی گه‌رم و ماستم بۆ دێنیت. خه‌ونه‌كه‌ت بۆ ده‌گێڕمه‌وه... ده‌زانی له‌و مه‌مله‌كه‌ته ته‌نیا ژن و منداڵی لێ‌بوو. ده‌ڵێی ده‌ی بۆیه خۆش بووه. پیاوی تێدا نه‌بوو. ته‌ماشات ده‌كه‌م... نانه‌گه‌رمه‌كه و ماسته‌كه ده‌خۆم و چایه‌كیشم بۆ دێنی. ده‌ڵێی هه‌ی ئه‌و گوڵه مه‌یمونه‌ی خۆم، هێنده ته‌ماشای فیلمان ده‌كات خه‌وه‌كانیشی ده‌ڵێی فیلمه!
ئه‌م سه‌رئێشه‌م له كۆڵ نابێته‌وه... نازانم ژنانی ئه‌و مه‌مله‌كه‌ته‌ش تووشی بێ‌نوێژی ده‌بن؟ ئه‌وانیش میهره‌بانێكیان هه‌یه كه نان و ماستیان بۆ بێنێت و چایه‌كی گه‌رمیش؟