Saturday, January 17, 2004
فاتیمه و ئاه و ناڵه‌ی ئۆرگازمی كوردان
دوێنێ گروپێكی كوردانی ستۆكهۆڵم به‌رنامه‌یه‌كیان ڕێكخست به‌بۆنه‌ی یادی فاتیمه شا‌هینداڵه‌وه. هیچ باسی كه‌موكوڕییه‌كانی ناكه‌م. له چاو به‌رنامه‌كانی تری كوردان زۆر باشتر بوو. هه‌ندێك هاتن و هه‌ندێك شتیان له‌باره‌ی فاتمه‌و، كوژران له‌سه‌ر شه‌ره‌ف و كۆمه‌ڵگه‌ی باوكسالاری... هتد باسكرد. هه‌ندێك هاتن و زۆر له پیاوان توڕه بوون و گووتیان ده‌بێت ژنان شۆڕش بكه‌ن، یه‌كگرن ژنان دژی پیاوان! پیاوه‌كانیش دوێنێ ( ئه‌وانی له‌وێ بوون) ملیان شۆڕكرده‌وه و نه‌یانده‌زانی بۆ كوێ سه‌ری خۆیان هه‌ڵگرن. خولاسه ئه‌وانیش هاتن و ووتیان بابه وه‌ڵا وا نییه. ئێمه‌ش گۆرانمان هه‌بووه كه له شیعره‌كانیدا دژی ئه‌و جۆره كوشتنانه بووه. به‌خوا فڵان شاعیر ، فستان ڕۆشنبیرمان وای ووتوه و وایكردووه. هه‌ر وه‌ده‌رمان نه‌نێن هیچمان ناوێت. له‌ده‌روه‌ی ساڵۆنه‌كه‌ش پیاوێك گووتی: بابه، هۆی توڕه بوونی ئه‌و ژنه ئه‌وه‌یه كه له مێرده‌كه‌ی جیا بۆته‌وه... ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كی پیاوانه!. یه‌كێكی تر به گاڵته‌وه هه‌ڵیدایه: ئه‌ه بابه، خۆ نایه‌ڵن به ئازادی ژنێكیش بكوژین. ئه‌مه‌یان ئایرۆنی بوو...
به‌شی دووه‌می به‌رنامه‌كه ده‌ستی پێكرد. با له‌بیرم نه‌چێت له‌به‌شی یه‌كه‌می به‌رنامه‌كه‌دا مه‌هاباد قه‌ره‌داغی هه‌لی كۆبوونه‌وه‌ی خه‌ڵكی قۆسته‌وه‌و‌ه و ژنانه، كتێبه تازه هێشتا چاپنه‌كراوه‌كه‌ی خۆی ناساند به‌و خه‌ڵقوڵایه... كتێبه‌كه‌ی ناوی شه‌ره‌فنامه‌یه، من ده‌یكڕم ئێوه كه‌یفی خۆتانه. به‌ڵی عه‌رزم ده‌كردن، به‌شی دووه‌می به‌رنامه‌ی یادی فاتیمه ده‌ستی پێكرا. فاتیمه‌ی خێر له دنیا نه‌دیوو له‌م به‌شه‌ی به‌رنامه‌كه له كوله‌كه‌ی ته‌ڕیشدا باس نه‌كرا. كاك حه‌مه سه‌عید حه‌سه‌ن هات و هه‌ندێك كۆنه شیعری ئاشقانه‌ی خوێند‌وه كه دڵی به‌ردی ده‌كرده ئارد. پاش ئه‌و كاك پشكۆ نه‌جمه‌دین هات. وه‌ی خوایه، چی هات! یه‌كپارچه دۆن جوان، سێكس بۆمب. ده‌نگێكی نێری گڕ. هه‌ر كه ده‌ستیپێكرد و نه‌یكرد، ئاو زایه د‌ه‌م و له‌وس و شوێنی تری ئاماده‌بووان. یه‌كسه‌ر له گۆی مه‌مكی تورت و نه‌رم و گوشین و لیمۆ و هه‌نار‌وه ده‌ستپێكرد تا خوا پێمنه‌گرێت ژێر ناوكیشی گرته‌وه. جا ئه‌و ده‌نگه نێر و گڕه و سمێڵه بۆیاغ كراوه قه‌ترانییه‌كه‌ی هارمۆنییه‌كی جوانی ساز كردبوو. كاك پشكۆ گڕی له عاله‌م به‌ردا و پاشان مه‌هاباد قه‌ره‌داغی هات. ئه‌م خانمه به پێچه‌وانه‌ی كاك پشكۆ وه كه ڕه‌مزی پیاوه‌تی و زبری بوو، ئه‌م نموونه‌ی ژنانه بوون و نه‌رمی و ناسكی و خودی ڤینۆس بوو. شیعره درێژه‌كه‌ی ده‌ستپێكرد به ده‌نگێكی یه‌كجار ناسك و باریك و چپه‌دوو. شیعری مه‌هاباد خان باسی دڵداری جوامێرێك و كه‌وێكی سركی ناو كورده‌واری بوو. باسی ئه‌شقبازی ئه‌و جووته بوو. ئه‌میش له نیگای چاوه‌وه ده‌ستیپێكرد تا گه‌یشته به ته‌واوی جوووت بوون و ته‌نانه‌ت ده‌تتوانی بانگ و نازی ئۆرگازمیشی هه‌ست پێبكه‌ی.
به‌شی دووه‌میش ته‌واو بوو. هه‌م پیاو نه‌فره‌ت كران، هه‌م وه‌سفی مه‌مك كرا‌و پاشانیش له مه‌راسیمێكی جوان‌دا دڵداری كرا و گه‌یشتینه ئۆرگازمیش.
ئامانج: فاتیمه‌تان بۆ كوشت؟ ها مه‌گه‌ر نابینن سێكس چه‌ند خۆشه؟ به‌ڵام ڕوحی فادیمه ئێستا شاده و له به‌هه‌شتی به‌ریندا ده‌فڕێت، ئه‌ی ئه‌وه نییه خه‌باتی وێ به خۆڕایی نه‌چوو. ئه‌وه نییه حه‌مه سه‌عید و كاك پشكۆ چه‌نده ئازادیخوازانه ده‌ڕواننه خۆشه‌ویستی وسێكس و ووشه‌ی مه‌مك له ده‌میاندا ده‌توێته‌وه. نا بابه، پیاوی كوردیش هێنده زاڵم نین. ئه‌وه نییه، مه‌هاباد خان‌یش چه‌ند جوان و ئازادانه، هه‌موومانی گه‌یانده ئاستی ئۆرگازم.
بژی یادی فاتیمه به هۆی ئه‌وه‌وه به‌و شه‌وی هه‌ینیه عاله‌مێك كۆبوونه‌وه وخۆشمان ڕابوارد و دیدارێكیشمان نوێ كرده‌وه له‌گه‌ڵ كۆنه ئاشنایان.
شیعره‌كه‌ی مرێمی هۆله و مه‌قامه‌كانی مه‌رزه و ساكسیفۆنی فه‌ریبورز هه‌مووی هێنا.
هه‌ركات وته به‌رزه‌كانی فاتیمه كه له پارله‌مانی سوێددا گووتویه‌تی ده‌بیسم یان ده‌یخوێنمه‌وه پڕ ده‌بم له‌شانازی. فاتیمه له‌وه به‌رزتر و ژیرتره كه ئێمه بتوانین به یادێكی ئاوها سوك ناوی بێنین.
فاتیمه ببوره، داوای لێبوردنت لێده‌كه‌م دوێنێ بۆ ئه‌وێ چووم! خۆت چاوت لێ‌بوو چه‌نده توڕه بووم. ئاگاشم لێ‌بوو به دریژایی به‌رنامه‌كه چاوه توڕه پڕ له خه‌مه‌كانتم تێ‌بڕیبوو. ده‌تگووت: من شایانی وشه‌ی به‌ز‌ه‌یی ئێوه نیم. پێویستم به‌م به‌رنامه وشكانه نییه. ده‌مه‌وێ ئێوه‌ش وه‌كو من ڕاستگۆ بن و ئازا. من ئازا بووم و كه‌سم ناوێ دڵی بۆم بسوتێت. گووتت: من به‌زه‌ییم به ئێوه‌دا دێت. مردوویه‌كن له پێستی زیندواندا دێن و ده‌چن و هه‌ر قسه‌ی كۆنه به بادا ده‌د‌ه‌ن. گووتت: برۆن كارێك بكه‌ن، چاره‌یه‌ك بۆ خۆتان بدۆزنه‌وه!
* * * * * * * * * * * * * * * * * * * *