Monday, January 26, 2004
ئه‌وه چه‌ند هه‌فته‌یه‌كه لانه سه‌فه‌ری كردووه. بیری ده‌كه‌م. ده‌چمه ژووره‌كه‌ی. بۆن به كراسه‌كه‌یه‌وه ده‌كه‌م كه له‌سه‌ر كورسییه‌كه فڕێداروه. ژووره‌كه‌ی گه‌سك لێده‌ده‌م. له ژێر ته‌خته‌كه‌یدا كۆڵێك كتێب و وه‌رقه شڕ‌ی چرچ و لۆچ كرا‌و و تاكێك پێڵاو و گۆره‌وییه چڵكنه‌كانی ده‌دۆزمه‌وه. به‌دیارییانه‌وه داده‌نیشم و تێر ده‌گریم. هه‌ڵده‌ستمه‌وه لێفه‌و سه‌رینه‌كه‌ی ڕێكده‌خه‌م. ئاوێنه و مێزه‌كه‌ی ده‌سڕمه‌وه. دانه دانه ته‌ماشای وێنه‌كانی ده‌كه‌م. دیسانه‌وه دڵم پڕ ده‌بێت. له‌به‌ر خۆمه‌وه بالۆره‌ی بۆ ده‌ڵێـم: ئای ڕۆڵه نازداره‌كه‌م، داخوا شه‌وانه سه‌رمات نابێت؟ وای كچه شیرینه‌كه‌م برسیت نییه، تینووت نییه. نه‌خۆش كه‌ویت كێ ئاگای لێتده‌بێت... هه‌روا درێژه‌ی پێده‌ده‌م. ئاگام لێ نییه كات تێپه‌ڕ ده‌بێت. كوڕه گه‌وره‌كه‌م خۆی ده‌كا به ژوورێ‌دا: دایه چی بووه؟ لانه چی لێهاتووه؟... هیچ، ده‌ترسم شه‌وانه لێفه‌كه‌ی لێبێته‌وه‌و خه‌وی لێنه‌كه‌وێت. ده‌ترسم برسی بێت، تینوی بێت. كوڕه‌كه‌م د‌ڵێ: دایه خه‌می ئه‌وت نه‌بێت باو‌ڕكه سه‌لامه‌ته. ئێستا منم خه‌ریكم له برسا ده‌مرم. چی خۆشت بۆ لێناوین؟