--> ::هه‌رێمی هیچ ::

هه‌رێمی هیچ

Sunday, February 01, 2004

دیسان جه‌ژنه. ته‌له‌فۆنم بۆ ده‌كرێت و ته‌له‌فۆن ده‌كه‌م. جه‌ژنتان پیرۆز بێت! جه‌ژن و جه‌ژن. نوقڵ و شیرینی، چه‌رخوفه‌له‌كه كۆنه‌كه‌ی خانوه‌قوڕه‌كان. ئه‌وه‌ی ته‌نیا له جه‌ژنه‌كاندا ڕه‌نگوڕوویمان د‌‌ه‌دیت. ئه‌وه‌ی پیاوه لاوازه كورته باڵاكه به هێزی بازووی ده‌یسوڕانده‌وه.
 جه‌ژن یاد هێنه‌ره‌وه‌ی نه‌هامه‌تییه. جه‌ژن خۆش نییه. جه‌ژن یانی ئای كه ته‌نیاین، دوورین. جه‌ژن یانی  ئاواره‌یی خه‌ڵكه‌كه‌م، یانی ڕه‌و، یانی ته‌قینه‌وه، یانی ترساندن و تۆقاندن.



* * * * * * * * * * * * * * * * * * * *