--> ::هه‌رێمی هیچ ::

هه‌رێمی هیچ

Wednesday, February 04, 2004

دیلان به‌رامبه‌ر ته‌له‌ڤیزیۆنه‌كه دانیشتبوو ته‌ماشای حه‌جی ده‌كرد. لانه و ئالان  فشه‌یان پێده‌هات كه‌چی ئه‌و چاوی خستبووه سه‌ر شاشه‌كه‌ و ئاگایشی له‌وان نه‌بوو. به‌ ته‌واوی چوو بووه ناو به‌رنامه‌كه‌وه. كه ته‌واو بوو هات بۆ لام و ووتی. دایه، ئه‌وه‌ی حاجییه‌كان ماراتۆن ده‌كه‌ن چی پێده‌ڵین؟ سه‌فا و مه‌روای پێده‌ڵێن. دیسانه‌وه ووتی: ئه‌ی له سه‌ر هه‌موو موسڵمانێك حه‌جكردن پێویسته؟ ووتـم نه‌، ته‌نیا ئه‌وانه‌ی كه ده‌توانن و پاره‌یان هه‌یه. دیلان گه‌رایه‌وه ژووره‌كه‌ی خۆی و پاش ماوه‌یه‌ك دیسان هاته‌ ده‌ره‌وه و گووتی دایه ئه‌زانی محه‌مه‌د زۆر كابرایه‌كی كووووڵ بووه؟!. ده‌ی فه‌رموو چۆن به‌م نه‌تیجه گرنگه گه‌یشتی. ووتی تۆ تووڕه مه‌به، بزانه كابرا شوان بووه دیویه‌تی ئه‌و خه‌ڵكه پاره‌داره هه‌ر خه‌ریكی خواردن و خه‌وتن و ورگ خستنه سه‌ر یه‌كتر بوونه. ئێ؟ ئێ ئه‌ویش بیری كردۆته‌وه كه بۆ ته‌ندروستی ئه‌وان و خه‌زێنه‌ی مه‌ككه وا باشتره سوودی لێوه‌رگرێت. چۆن؟ دایه، وا سه‌یرم مه‌كه به ڕاستمه من... باشه ته‌ماشات ناكه‌م. ووتی: ده‌ی بڕیاری دا ئه‌وه‌ی ده‌وڵه‌مه‌نده پاره‌كه‌ی بێنێ بۆ حه‌ج و له‌وێ مه‌ر بكڕن و جه‌ژن بكه‌ن و خه‌ڵك داوه‌ت بكه‌ن بۆ خواردنی خۆش و پاشانیش پێشبڕكێیه‌كی ماراتۆنی داناوه له نێوان ئه‌‌و دوو ته‌پۆڵكه‌یه و وه‌كو ئۆلۆمپیادی كۆنی گرێكه‌كان!!!! 
ئێ كوڕم ئه‌ی به‌رده‌بارانی شه‌یتانه‌كه چ وه‌رزشێكه؟ پشتی ملی خوراند و ووتی: ئه‌وه بۆ به‌ هێز كردنی نیشان شكێنی بووه.
لانه و ئالان ده‌ستیان كرده پێكه‌نین و ووتیان ئێمه‌ش ناوێكی تازه‌مان بۆ كا حه‌مه دۆزییه‌و‌ه " حه‌مه پاڵه‌وان"!



* * * * * * * * * * * * * * * * * * * *