Tuesday, February 10, 2004
مناڵ، مناڵ و مناڵ. زۆر جار له بیرم ئه‌چێت كه خۆم هه‌م. له بیرم ئه‌چێت منیش پێویستم به كاتێك هه‌یه بیر بكه‌مه‌وه، پشوو بده‌م. بیر له خۆم بكه‌مه‌وه وه‌كو تاكه‌كه‌سێك. به‌ڵام هه‌میشه دایك بوون له پێش هه‌موو شتێكه‌وه‌یه. ئێستاش كه ئه‌مه ئه‌نووسم تووشی ئازاری ویژدان ئه‌بم. له دڵی خۆمدا ئه‌ڵێم خۆت چیت به بێ مناڵه‌كانت، ژیانت چ مانایه‌ك ئه‌دات ئه‌گه‌ر ئه‌وان نه‌بن؟ چۆن دڵت دێت باسی خۆت بوون و پشوودان بكه‌یته‌وه. مه‌گه‌ر هه‌ر باوه‌شكردنی مناڵێكت ناتحهسێنێتهوه؟مه‌گه‌ر بیر له‌وان و داهاتووی ئه‌وان خۆشترین بیر و گه‌وره‌ترین چێژت پێ نابه‌خشێ؟
به‌ڵام هه‌ندێكجار، زۆر كه‌مجار ماندوو ئه‌بم له‌وه‌ی كه پێیئه‌ڵێن دایكایه‌تی... تاوانبارم؟ بێدڵم؟ وا نییه. ته‌نیا هه‌ستێكه جار جاره دێت و ده‌ڕوات. زۆریش شه‌رم له‌و هه‌سته‌ی خۆم ئه‌كه‌م.
* * * * * * * * * * * * * * * * * * * *
به‌ڵام هه‌ندێكجار، زۆر كه‌مجار ماندوو ئه‌بم له‌وه‌ی كه پێیئه‌ڵێن دایكایه‌تی... تاوانبارم؟ بێدڵم؟ وا نییه. ته‌نیا هه‌ستێكه جار جاره دێت و ده‌ڕوات. زۆریش شه‌رم له‌و هه‌سته‌ی خۆم ئه‌كه‌م.