Thursday, February 12, 2004
ماڵی پاشا له‌وبه‌ر ئاوه
خێڵی دوژمن ده‌وری داوه
پاشای ئه‌م وڵاته‌ی ئێمه و خانمی سه‌رمای ئێره‌یان به‌جێهێشت و ته‌شریفیان برد بۆ برۆنای. دوێنێ هاتنه‌وه. له‌وێ جه‌نابی پاشا شه‌كری شكاندبوو كه گوایه سوڵتانی برۆنای و وڵاته‌كه‌ی كراوه و دیمۆكراسی و به‌هه‌شتی سه‌ر زه‌وییه. پاشای هه‌ژار ئه‌م كفرهی كرد و لێره لێیان كرده به‌زم. پاشا چۆن شه‌كری وا ئه‌شكێنێ؟ بۆ جه‌نابی شا ته‌ماشای ڕاپۆرته‌كانی مافی مرۆڤی نه‌كردووه له‌باره‌ی ئه‌و وڵاته‌وه؟ ئاخر ئه‌و گونی خۆی و گێزه‌ر( ئه‌گه‌ر به ده‌ستی من بێت ئه‌و په‌نده چاك ئه‌كه‌مه‌وه بۆ گوونی خۆی و په‌تاته) له‌یه‌ك جودا ناكاته‌وه، بۆ ده‌م له سیاسه‌ت ده‌نێ...
ماڵم قه‌بره ڕاست ئه‌كه‌ن. نازانم سوودی ئه‌م شایه چییه؟ خۆ قسه‌ی قسه ئاسایی نازانێت بكات. ژنه‌كه‌یشی ڕه‌نجی شانی من و هه‌زارانی من ده‌داته عه‌مه‌لیاتی پلاستیكی بۆ لابردنی چرچ و لۆچه‌كانی ده‌موچاوی. كوڕه‌كه‌یشی له گه‌مژه‌ییدا چووه‌ته‌وه سه‌ر باوكی. كچه‌كانیشی خواهه‌ڵناگرێ ڕه‌زایان گرانه. به پیره‌ژنه‌كه‌ی هاوكارم ووت باشه ئه‌م پاشا خێری چییه بۆ ووڵات. مۆڕه‌یه‌كی لێكردم و ووتی ئاخر چۆن ئه‌وان زۆر نازدارن. ئه‌وان ڕووی سوێدن بۆ ده‌ره‌وه. هــــــــــــــــــــــم، ئه‌مه خۆش بوو. ڕوویه‌كی گه‌مژه‌ی سویده بۆ ده‌ره‌وه.
هه‌ندك له قسه نه‌سته‌قه‌كانی پاشا:
كه كچه گه‌وره‌كه‌ی له دایك بوو، ووتی: ئه‌وه كچێكمان بوو، خۆتان ئه‌زانن به‌خێوكردنی كچان زه‌حمه‌تی زۆره.
چوو بوو بۆ ئارمبۆگا و له‌وێ بۆ دانیشتووانی ئه‌و شاره قسه‌ی كرد و فه‌رمووی: سڵاوتان لێبێت خه‌ڵكی خۆشه‌ویستی ئۆرهبرۆیی.
جا بیر بكه‌نه‌وه مام جه‌لال بڕاوت بۆ هه‌ولێر و به خه‌ڵكه‌كه‌ی بڵێت جه‌ماوه‌ری به‌شه‌ره‌فی سلێمانی!!!!
نازانم شا به دووای چی ئه‌گه‌ڕێت؟
* * * * * * * * * * * * * * * * * * * *