--> ::هه‌رێمی هیچ ::

هه‌رێمی هیچ

Sunday, February 15, 2004

له ئیسلامدا ته‌نیا دوو جه‌ژن هه‌یه، قوربان و ڕه‌مه‌زان... ئیتر جه‌ژنه‌كانی تر هه‌مووی بیدعه‌یه و ئه‌بێته هۆی فیسق و فجور بۆ نمونه جه‌ژنی ڕۆژی دڵان.  قسه‌ یان فتوای مه‌لایه‌كی سعودی.

خه‌ڵكێكی عه‌ره‌بیش له‌سه‌ر ئه‌م فتوایه ڕای خۆیان نووسیبوو لهBBC عه‌ره‌بییه‌که. هه‌ندێ نووسیبویان ئه‌و جه‌ژنه بۆ پڕ كردنه‌وه‌ی گیرفانی بازرگانه، یه‌كێك نووسیبووی ئه‌مه بۆ ئه‌وه‌ی مێشكی موسڵمانان له شتی جددی دوورخاته‌وه بیر له خوا نه‌كه‌ینه‌وه و مێشكمان بچێت بۆ فه‌ساد، هه‌ندێك نووسیبوویان خوا خۆشه‌ویستیه ئیتر بۆ ده‌بێت ئه‌و جه‌ژنه حه‌رام بكرێت؟. یه‌كێك نووسیبووی جه‌ژن گێڕان شتێكی فه‌ردییه‌ و بۆ ده‌بێت حه‌ڵاڵ و حه‌رام بكرێت.

به‌راست بۆ ئه‌بێت ئه‌و هه‌موو حه‌ڵاڵ و حه‌رامه ده‌‌‌وروبه‌رمان وه‌كو ته‌لێكی دڕکاوی بته‌نێت؟ بۆ، بۆ هه‌موو هه‌نگاوێك چاوێكی باڵا سه‌ر هه‌بێت بۆ چاودێری كردن. كێ ئه‌‌توانێ حه‌ڵاڵ و حه‌رامی شته‌كان لێكبداته‌وه؟ نوێنه‌رانی خوا؟ دڵداری حه‌رامه و ده‌بێته هۆی فسق  و فجور و فه‌ساد و فه‌حشا و  ئه‌ی خۆته‌قاندنه‌وه، ئه‌ی زینده‌ به‌‌چاڵ كردن، ئه‌ی ماڵی خه‌ڵک داگیركردن؟ ئه‌ی ده‌ست‌ و قاچ بڕین؟



* * * * * * * * * * * * * * * * * * * *