Sunday, March 07, 2004
نازانم بۆ ئه‌بێ قاپ شتن و ماڵ پاككردنه‌وه، ببێته شتێكی ئه‌وه‌نده گه‌وره و هه‌را و به‌زمی لێپهیدابێت. ڕاستییه‌كه‌ی بۆ من وایه ئه‌گه‌ر ده‌ستم به شتێكه‌وه بێت بۆ نمونه گۆڤارێكی خۆش یان فیلمێك یان قسه‌وباس له‌گه‌ڵ هاوڕێ و مناڵه‌كانم. قاپ شتنهكان دائه‌نێم بۆ دواتر. خۆ قاپه‌كان ڕا ناكه‌ن و هه‌ر له موتبهخ كه‌وتوون. ئه‌وه هاوڕێ و ئه‌و ساته خۆشانه‌ی من و مناڵه‌كانمه كه له‌وانه‌یه له‌ده‌ست ده‌رچێت. یان ئه‌گه‌ر له ئیش بێمه‌وه و ماندوو بم، باوكی مناڵه‌كان ماڵه‌كه‌ی كۆ نه‌كردبێته‌وه منیش نایكه‌م، تا پشوویه‌كی باشی بۆ نه‌ده‌م. ئێستا ئه‌م باسه بۆ ئه‌كه‌م، هۆكه‌ی ژنێكی خزمی خۆمه. ئه‌و به ڕۆژان ئیش ئه‌كا و مێرده‌كه‌ی شه‌وانه ئیش ئه‌كا. دوێنێ ویستم هه‌واڵی بپرسم. ووتی ماندووم، مناڵه‌كانم لای مێرده‌كه‌م بوون كه‌چی حهفازهكهی كچه‌كه‌ی نه‌گۆڕیووه. ئه‌و كچه هه‌ژاره‌م هه‌موو له‌شی سووتابووهوه. قاپهكانیشی نه‌شتبوو. ئیتر هه‌ر كه هاتمه‌وه خه‌ریكی مناڵ پاككردنه‌وه و قاپشتن بووم. یه‌ك ده‌قه‌ش دانه‌نیشتووم. هه‌رچه‌ند مێرده‌كه‌شم ووتی قاپه‌كان مه‌شۆ سبه‌ی خۆم ئهیانشۆم... به‌ڵام فه‌قیره ئه‌ویش تا به‌یانی ئیش ئه‌كات. دیسانه‌وه هه‌ندێ گله‌یی تری كرد كه مێرده‌كه‌ی هیچ له ئیش وكاری ناوماڵدا یارمه‌تی نادات. منیش پێمووت ده‌ی قاپه‌كانت بۆ دابنایه بۆ سبه‌ی. خۆ ئه‌گه‌ر ئه‌مشه‌و نه‌یشۆیت و له متبه‌خ بمێنێته‌وه دنیا سه‌روژوور نابێ. ووتی تۆ هه‌ر وای ته‌مه‌ڵی. گوێ ناده‌یتێ.
هه‌رچه‌ند بیرم كرده‌وه ته‌مه‌ڵیم له خۆمدا شك نه‌برد. به‌ڵام ته‌مه‌ڵ بم یان نه، پێموایه كه له ئیش دێمه‌وه و ماندووم ، ئه‌بێ كه‌مێك پشووی بۆ بده‌م بۆ ئه‌وه‌ی بتووانم سبه‌ی دووباره ده‌ستپێبكه‌مه‌وه. ئینجا كه كابرا ئه‌ڵێ لێیگه‌ڕێ سبه‌ی خۆم قاپه‌كان ئه‌شۆم. بۆ وا ناكه‌م، با سبه‌ی خۆی بیانشوات. ئه‌م حه‌ساسیه‌ته‌ی بۆ چییه؟!
* * * * * * * * * * * * * * * * * * * *