Monday, March 22, 2004
ئه‌مسال ئه‌بمه 40 ساڵ. چه‌ندساڵێك له‌مه‌وبه‌ر كابرایه‌كی سه‌ر كه‌چه‌ڵی ، كورته باڵام دی ووتی: ده‌بمه 40 ساڵ. كه وای ووت لۆچ كه‌وته نێوچاوانی و خه‌مێكی قوڵ ڕووخساری داگرت... 40 ساڵ! چوارێك و سفرێكی سه‌رزل... چه‌نده ئه‌سته‌مه...
پێش دوو ساڵیش ژنێكم بینی كه ووتی 8 ساڵی تر ئه‌بمه 40 ساڵ. دڵم زۆرتهنگه و هه‌ستئه‌كه‌م ژیانم ئیتر ته‌واو بووه.
منیش ئه‌مڕۆ ئه‌بمه چل ساڵ. ئه‌و چوار و سفره سه‌رزله... به‌ڵام هه‌ستێكی تایبه‌تم نییه... قژه‌كانم ده‌مێكه سپی بوون و به‌ڕه‌نگ دایان ئه‌پۆشم. ده‌وروبه‌ری چاویشم پڕن له لۆچ و پۆچ و ده‌سته‌كانیشم خاڵدار بوون. مه‌مكم خه‌ریكی شۆڕبوونهوهن له پاش چه‌ندین ساڵ شیردان به‌مناڵ و گووشین به ده‌ستی یار... مناڵه‌كانم خه‌ریكن له خه‌م ئهڕهخسێن و مێرده‌كه‌شم ده‌مێكه چل ساڵ و ئه‌و ده‌وره پڕ زه‌حمه‌ته‌ی تێپه‌ڕاندووه... له بیرمه كه بوو به چل ساڵ ئه‌و ڕۆژه ماوه‌یه‌كی زۆر له پێش ئاوێنه‌كه وه‌ستاو ووتی؛ ئافره‌ت خۆ بووم به چل ساڵ! بزانه ته‌مه‌ن چه‌ند خێرا ئه‌ڕوا. ئه‌و ڕۆژه ماچم كرد و چێشتی دڵخوازیم بۆ لێنا...
ئه‌مڕۆ منیش 40 ساڵم پڕ كرده‌وه. هیچ باسم نه‌كرد، ئه‌ویش هیچی نه‌ووت. من ترسام له ژماره‌ی 40... له سپی بوونی قژه‌كانم، له زیاتر ده‌رخستنی خاڵه‌كانی ده‌ستم و لۆچه‌كانی ده‌وری چاوم و مه‌مكه شۆڕه‌كانم... ترسام له ته‌نیایی، له باڵه‌فڕێی مناڵه‌كانم...