Thursday, April 01, 2004
لانه دێته‌وه. په‌یوه‌ندی نێوان من و ئالان وه‌كو سه‌رده‌می شه‌ڕی سارد وایه. كتێبه شیعرێكی به‌ڕۆژ ئاكره‌ییم ئه‌خوێنده‌وه و ئیتر بێزار بووم و فڕێم دا و ووتم. ئه‌ه بۆنی جگه‌ره‌ی لێدێ. ئالان، چونكه له خۆی به‌شك بوو كردی به هات و هاوار و ووتی: بۆنی جگه‌ره‌ی چی؟ من هه‌ر تاقه‌تی ئه‌و كتێبه كۆنانه‌م نییه. بۆ باوه‌ڕم پێناكه‌ی؟ كه پێمووتی ئیتر نایكێشم، نایكێشم. به‌سه ئیتر.
حه‌په‌سام، من هیچ مه‌به‌ستم قسه‌ی تێكڵدارنه‌بوو. مه‌به‌ستم شیعره‌كانی به‌ڕۆژ ئاكره‌یی بوو كه زۆر وشه‌ی جگه‌ره و چه‌خماخه و دوكه‌ڵی تێدا بوو.