Tuesday, April 06, 2004
لانه هاته‌وه. نێوان من وئالانیش باشتر بووه. گرژییه‌كان خه‌ریكن نامێنن. دیلان له خۆشی هاتنه‌وه‌ی لانه قسه‌شمان له‌گه‌ڵ ناكات و بابیان بسكه‌ی سمێڵی دێت. دیسانه‌وه حه‌مام به‌رناكه‌وێت، شه‌ڕه‌شه‌قی منالان زیادی كردووه. له‌سه‌ر گوێگرتن له گۆرانی و یاری كۆمپیوته‌ر و كه‌ناڵی ته‌له‌ڤزیۆن ده‌بێته هه‌را و ده‌مه‌قاڵه. ماڵه‌كه پڕه له ده‌نگه ده‌نگ. پێم سه‌یره لانه به‌و بچوكییه چۆن ئه‌و هه‌موو ده‌نگه ده‌نگه ئه‌خوڵقێنێ. سبه‌ی پیاوانی ماڵ سه‌فه‌ر ئه‌كه‌ن و خاتونه‌كان ئه‌مێننه‌وه. له‌وانه‌یه قژمان كورت كه‌ینه‌وه، بچین بۆ مه‌له یان دوو سێ فیلمی كۆنی ڕه‌ش و سپی قه‌رز كه‌ین له‌گه‌ڵ كیلۆیه‌ك گوڵه‌به‌ڕۆژه و سه‌رمان بگرین له‌خه‌نه. شت زۆره بیكه‌ین به‌ڵام كاته‌كان زوو ده‌ڕۆن.
* * * * * * * * * * * * * * * * * * * *