Wednesday, April 14, 2004

ئه‌م زنجیره‌م زۆر پێخۆشه. نازانم خۆمی گه‌نجێتیم بیر ده‌خاته‌وه یان چی. هه‌رچه‌ند گه‌نجێتی من و ئه‌وان جیاوازی زۆره، به‌ڵام جلوبه‌رگ و مۆدیلی قژ و ئه‌و هه‌موو گوڵ و گوڵزاره. كه بیر له پێڵاوه پاژنه به‌رزه‌كانمان ده‌كه‌مه‌وه پێكه‌نینم دێت. ئه‌و هه‌موو قه‌یتان به‌ستنه. یان زوڵف و لاجانی مێرده‌كه‌م و پانتۆڵه چارلستۆنه‌كانی و یه‌خه درێژه‌كانی كراسه نوقته نوقته‌كانی. ئای یادی به‌خێر.