Sunday, April 18, 2004
ساته‌كان كه ته‌نیا هی خۆمن، ته‌نیا موڵكی خۆمن و بۆ كه‌سێكی تر نین و هه‌ر بۆ خۆشمی به‌كاردێنم، زۆر ئارامن... ئه‌و ساتانه مێشكم هێمنانه بیر له شته‌كان، ڕوودواه‌كانی هه‌فته‌ی پێشوو، ساڵی داهاتوو، پار و 20 ساڵ پێش ئه‌كاته‌وه. هێمنانه بیری لێئه‌كه‌مه‌وه؟ ئه‌و هه‌موو ڕووداوه به په‌له و ته‌مه‌نه خێرا ڕۆیشتووه، ئه‌و هه‌موو هه‌واڵی كوشتن و بڕینانه... چۆن ئه‌بێ هێمنانه بیری لێبكه‌مه‌وه؟ خۆمیش نازانم. له‌وانه‌یه ساته‌كه ئارام بێت. له‌وانه‌یه پاش 40 ساڵ، ژیان فێری كردبێتم، هه‌ڵبه‌ز و دابه‌ز سوودی نییه. له‌وانه‌یه كاتی هێمنی تایبه‌ت به خۆمم ئه‌وه‌نده كه‌م بێت كه ئه‌و كه‌مه ده‌رفه‌ته، هه‌لێك بێت و بیقۆزمه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو ده‌ماره گرژه‌كانی شان و مل و سه‌رمی پێ خاو بكه‌مه‌وه... دڵنیام كه هێمنانه بیر ئه‌كه‌مه‌وه.