Wednesday, April 21, 2004
له‌سه‌رخۆ گوڵه‌كان له‌سه‌ر گۆڕه‌كه دائه‌نێم و پاشه‌كشێ ئه‌كه‌م. هه‌موو له یه‌ك جیا ئه‌بینه‌وه. نامه‌وێ زوو بگه‌ڕێمه‌وه. به ناو گۆڕستانه‌كه‌دا پیاسه ئه‌كه‌م. 1893 له دایك بووه، 1985 كۆچی دوایی كردووه- 1904 له دایك بووه، 1992 كۆچی دوایی كردووه... ته‌ماشای زۆربه‌ی كێلی گۆڕه‌كان ئه‌كه‌م. زۆرینه‌یان زۆر ژیاوون، ته‌مه‌نێكی دوور و درێژ. له‌وه ئه‌چێ زۆربه‌یان مردنێكی ئاساییان بووبێت. نه له سێداره دراون، نه زینده به چاڵ كراون، نه به گازی كیمیاوی... نازانم ژیانی یه‌كه یه‌كه‌ی دانیشتوانی ئه‌م گۆڕستانه چۆن بووه، به‌ڵام مردنه‌كه و هه‌رێمه‌كه‌یان ئارام و هێمنه.
ئێمه ژیانێكی ئاساییمان نه‌بوو، تۆ بڵێی مردنێكی ئاساییمان هه‌بێت؟