Friday, April 30, 2004
هه‌وای ده‌ره‌وه هه‌تا بڵێی خۆش و به‌هارییه. به‌ڵام من نه‌خۆشم و تایه‌كی باشم لێهاتووه. ئالان دێت و ده‌ستی ئه‌خاته سه‌ر ته‌وێڵم، دایه تات هه‌یه! . ئه‌وه‌نده‌ی پێناچێت دێته‌وه پارچه‌یه‌كی ته‌ڕ كردووه و له‌سه‌ر ته‌وێڵمی دائه‌نێت. هه‌ستئه‌كه‌م ئه‌یه‌وێ شتێك بڵێت. ئالان گیان شتێك هه‌یه پێت خۆشه بیڵێی؟ ئالان ته‌ماشام ئه‌كات و ده‌ستی به‌سه‌رمدا دێنێت. دایه توخوا كه‌م كه‌م نه‌خۆش به! ماڵه‌كه زۆر ناخۆش ئه‌بێت كه تۆ نه‌خۆش ئه‌كه‌ویت. كه‌سیش نایه‌ت ژێر سه‌رینه‌كه‌م بگه‌رێت بۆ جگه‌ر‌ه... خۆش نییه، دیلان و بابه نازانن چۆن شه‌ڕم پێفرۆشن!