Tuesday, April 20, 2004
له لای خۆمان ئه‌گه‌ر كه‌سێك سوك كه‌ن ئه‌ڵێن ڕه‌بی سه‌رت به تاشین چێت! ئه‌ڵێن گوایه یاریزانه جوانه‌كه‌ی یاری تۆپێنی بریتانیا، سه‌ری خۆی تاشیوه.
لانه: ئه‌وه خیانه‌تی له ژنه‌كه‌ی كرد بۆیه سه‌ری خۆی تاشی بۆ ئه‌وه‌ی ژنه‌كه‌ی لێی ببورێت.
ئالان: نه‌خێر! له‌به‌ر ڕاهێنانهكانه بۆیه سه‌ری خۆی تاشیووه.
ڕۆژنامه‌نوسێكی سوێدی: ئه‌گه‌ر مه‌سه‌له داوالێبوردن كردن بێت. ئه‌وه هه‌موو سهرتاشراوهكانی تریش ئه‌چنه ژێر پرسیاره‌وه، داخوا چی‌یان كردووه؟ بۆ سه‌ریان به تاشین چووه؟
من: بۆ ئه‌گه‌ر پیاوێك خیانه‌ت بكات و دوای ئه‌وه سه‌ری خۆی بتاشێت، ژنه‌كه‌ی لێیئهبورێت؟
له گه‌ڕه‌كه‌كه‌ی خۆمان، پوره قه‌ده‌م خێر دایم ئه‌و دوعایه‌ی له مناڵان ئه‌كرد: ده‌ك ڕۆڵه سه‌رت به تاشین چێت!
مه‌به‌ستی پوره قه‌ده‌م خێر:
1. سه‌ری به تاشین چێت چونكه مۆدیله و مۆدێرنه.
2. كه گه‌وره بێت خیانه‌ت له ژنه‌كه‌ی بكات و پاشان سه‌ری بتاشێت بۆ مه‌به‌ستی ئاشت بوونه‌وه.