Sunday, May 09, 2004
زۆر جار مناڵ تاقه‌تی بوونی دایكوباوكیان نییه، له كاتی جه‌ژن و له ناو هاوڕێكانی خۆیان. به‌ڵام له‌م شه‌وانه‌دا ئه‌و به‌زمه له ئێمه ڕوویدا. ژن وپێاوێكی ناسیاومان جه‌ژنێكی بچكۆله‌یان هه‌بوو. ئێمه‌یش ده‌عوه‌ت بووین. من و پیاوه‌كه‌م. ئالان قه‌ولی دا برای باش بێت و ئاگای له دیلان بێت. ئێمه‌یش خۆمان جوان و قۆزكرد و جه‌ژن خۆت بگره و هاتین. له جه‌ژنه‌كه‌دا هه‌مووی كۆنه دۆست و ناسیاوی هاوته‌مه‌نی خۆمان بوون. كه‌سیشمان مناڵمان پێ‌نه‌بوو. ئه‌گه‌ر بڵێم ده‌مێكه جه‌ژنی ئاوها خۆشم نه‌بینیوه درۆم نه‌كردووه. گه‌ڕابووینه‌وه سه‌رده‌می گه‌نجێتی. گه‌نجێتی چی، وه‌ڵا سه‌رده‌می هه‌رزه‌كاریش. ئۆخه‌ی كه خۆشه، مناڵ له‌وێ نه‌بوون. له جگه‌ره، كێشامان؛ له خواردنه‌وه، خواردمانه‌وه؛ له هه‌ڵپه‌ڕكێ هه‌ڵپه‌ڕین...
مناڵی لێ نه‌بوو، له‌و هه‌موو قه‌ید و به‌نده‌ی كه خۆمان بۆ مناڵه‌كانمان دایئه‌نێین،ئازاد بووبووین .
ئێستا ئه‌زانم ئه‌و قه‌شمه‌رانه بۆ پێیان خۆش نییه، له كاتی جه‌ژن و ئاهه‌نگه‌كانیاندا ئێمه له‌و ناوه نه‌بین.
* * * * * * * * * * * * * * * * * * * *
مناڵی لێ نه‌بوو، له‌و هه‌موو قه‌ید و به‌نده‌ی كه خۆمان بۆ مناڵه‌كانمان دایئه‌نێین،ئازاد بووبووین .
ئێستا ئه‌زانم ئه‌و قه‌شمه‌رانه بۆ پێیان خۆش نییه، له كاتی جه‌ژن و ئاهه‌نگه‌كانیاندا ئێمه له‌و ناوه نه‌بین.