Friday, May 14, 2004
سه‌ری شۆڕكردۆته‌وه به‌سه‌ر كتێبه‌كه‌دا. ڕۆمانێكه ئه‌یخوێنێته‌وه. وه‌كو هه‌میشه باسی زیندان، هونه‌رمه‌ندێك، كچێك، كوڕێك، لێكدابڕان و ئه‌و شتانه كه له‌گه‌ل گفتوگۆی قووڵ یان لێكدانه‌وه و وه‌سفی ده‌وروبه‌ر و هه‌ست ئه‌كات. كچه‌كه به ته‌واوی چۆته ناو چیرۆكی كتێبه‌كه. به ته‌وای چۆته ناخی كه‌سایه‌تی كچه‌كه و ورده ورده جوڵانه‌وه و نیگا‌و ده‌ستهێنانه قژی خۆیشی وه‌كو كچی ڕۆمانه‌كه‌ی لێدێت. كچی ڕۆمانه‌كه خه‌ریكه كتێبه‌كه‌ی ئه‌خوێنێته‌وه . له‌وێدا كچه‌كه چاوه‌ڕێی كوڕه‌كه ئه‌كات. ئه‌میش چاوه‌ڕێی ده‌زگیرانه‌كه‌ی ئه‌كات. كچی ڕۆمانه‌كه خه‌ریكی خوێندنه‌وه‌ی چیرۆكێكه و ئاگای له‌ده‌وربه‌ری نییه و به ته‌واوی چۆته ناو كه‌سایه‌تی ڕۆمانه‌كه‌ی ده‌ستی، ئه‌میش خه‌ریكه كتێبێك ئه‌خوێنێته‌وه و له ناو ڕۆمانه‌كه‌ی ده‌ستیدا ئه‌ژی. كچی ڕۆمانه‌كه‌ی به دزه ماچی كوڕه‌كه ڕاده‌چه‌ڵه‌كێ. ئه‌م به‌ڵام به هۆڕینی له‌سه‌ر یه‌ك و به په‌له‌ی سه‌یاره‌ی ده‌زگیرانه‌كه‌ی له‌خه‌و ڕائه‌په‌ڕێ. حه‌زی ئه‌كرد ده‌زگیرانه‌كه‌ی ئه‌میش له‌سه‌ر خۆی له سه‌یاره‌كه‌ی دابه‌زیایه و به دزییه‌وه ماچێكی له بفڕاندایه؟. یان دڵی خۆش بوو كه وای لێنه‌هات و ئه‌م نه‌بووه كۆپیه‌یه‌كی كچێكی تر كه له‌وانه‌یه ئه‌ویش كۆپیه‌ی كچێكی تری ڕۆمانێكی تر بێت؟!
* * * * * * * * * * * * * * * * * * * *