Sunday, May 16, 2004
برسێتی، وشكه ساڵی، شه‌ڕ و نه‌خۆشی هه‌واڵه و له‌و خواره‌وه دێت. لێره به‌ڵام له‌م سه‌ره هه‌روا وڵاته و یه‌كده‌گرێت، پێكه‌وه Eurovision یان هه‌یه. شازاده‌كانیان شایی ئه‌كه‌ن. لێره خه‌ڵك تێرن، شه‌ڕ نییه. كێ بوو ووتی دۆزه‌خ له‌و خواره‌یه؟ ئه‌ی كێ بوو ووتی له‌م سه‌ره زه‌مهه‌ریره " شێوه سارده‌كه‌ی دۆزه‌خێكی گه‌رم" ؟
كه تازه سه‌رم له دۆزه‌خی گه‌رمه و بۆ دۆزه‌خی سارد ده‌رهێنابوو، هه‌ر پێئه‌كه‌نیم، بۆ؟ نازانم. له‌وانه‌یه له‌به‌ر سه‌رما بووبێت دانه‌كانم چیڕ بووبێتن و به پێكه‌نینم ژماردبێت. به‌ڵام دانیشتووه‌یه‌كی ئه‌م دۆزه‌خه سارده‌ی به به‌هه‌شت بووه پێی ووتم: سه‌یره، خه‌ڵكی ووڵاتانی لای ئێوه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی له جه‌هه‌نم ئه‌ژین كه‌چی هه‌میشه ده‌م به پێكه‌نینن و به بچوكترین شت پێئه‌كه‌نن. ڕاستی ئه‌كرد. پێكه‌نینم ئه‌هات كه خه‌ڵكی تا به‌یانی ئه‌خه‌وتن بێئه‌وه‌ی به ده‌نگی بۆمباران و ته‌ق و پۆق به‌خه‌به‌ر بێن، خواردن له دوكانه‌كاندا زۆر بوون، پێویستی به بایعی نه‌ئه‌كرد، ئه‌چووی بۆ مه‌كته‌ب و به ڕه‌نجی شانی خۆت ده‌رئه‌چووی، بێئه‌وه‌ی مه‌جبور بی ئیمزا بكه‌ی. كاره‌بات 24 سه‌عات هه‌بوو، ئاوی خاوێنی بێ ژه‌هر و كیمیاوی. ئاخر ئه‌مه كه‌ی له‌گه‌ڵ وه‌سفی زه‌مهه‌ریرێكی دۆزه‌خ ئاسادا ئه‌گونجا. خۆ لێره له سه‌رمایش ڕه‌قت نه‌ئه‌برده‌وه..
حه‌فته‌ی پێشوو هه‌موو سه‌ر ڕه‌شه‌كانیان له كار ده‌ركرد. پیاوه‌كه‌یش كه دێته ژووره‌كه‌ت و ئیشێكی هه‌یه قژی ڕه‌ش و لوتی گه‌وره‌ت ئه‌بینێت لچێك خوار ده‌كاته‌وه به بێ سڵاو ئه‌ڕوا. نایه‌وێ ئیشه‌كه‌ی سه‌ر ڕه‌شێك به‌ڕێوه‌ی ببات. منی ته‌نیا بۆ شتنی قوونی پیره‌كانیان ئه‌وێ. ته‌نیا كاتێك له خۆی كه‌متر بێت. یه‌ك هه‌نگاو هاتیته پێشێ یا نا پێشكه‌وتن نا، هاوشانی ئه‌و بیت ئیتر هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی گه‌وره‌ی بۆی.
له كوێی دنیا وا نییه؟ هه‌موو شوێنێك. ژیان بۆته پاشقول له‌یه‌ك دان، دا‌و نانه‌وه. ئه‌گه‌ر نا بۆ ئه‌بێت تۆ له برسا بمریت ومن به‌رامبه‌ر ڕه‌فی خواردنی جۆراوجۆر دۆش دابمێنم و نه‌زانم ئه‌مڕۆ چی لێنێم بۆ ئێواره.