Tuesday, May 25, 2004
ئێره‌ییم برد. هه‌تا ئه‌تووانم ئێره‌ییم برد... كه‌مێكیش توڕه بووم و یه‌ك دوو هه‌ناسه‌ی قوڵیشم هه‌ڵكێشا. پیاو و ژن و مناڵی عێراقی په‌نا ئه‌به‌نه چه‌ند ناوه‌ندێكی ئه‌مریكی و سكاڵایان هه‌یه. ئه‌ڵێن ئه‌مریكا وه‌كو دێوه‌زمه هاتووه ووڵاتهكهمانی داگیركردووه. ئه‌ڵێن: خۆ به چه‌پكه گوڵه‌وه نه‌هاتوون. ئه‌وان ئه‌ڵێن وا ئازار دراین، ئاوها ته‌عزیب دراین. ئه‌ڵێن كوڕه‌كه‌مان، براكه‌مان، باوكمان له ئه‌بو غرێب ئه‌شكه‌نجه دراون و ئێمه داوای مافی خۆمان ئه‌كه‌ین.
نایشزانم بۆ ئێره‌یی ئه‌به‌م، خۆ دیار نییه سكاڵاكه‌یان به هیچ گوێیه‌ك ئه‌گات یان نه؟ دیار نییه بارودۆخیان چاكتر ئه‌بێ یان نه... به‌ڵام من نازانم سۆراخی تۆ له كوێ بگرم؟ نازانم شكات بۆ لای كێ به‌رم؟ تۆ وا ئاوا بووی، كه له خه‌ویشما هه‌ڵنایه‌یت...
پرسیارێكی تر مێشكم ئهوروژنێت، تۆ بڵێی دڕنده‌یی ئه‌مریكا و سه‌ربازه‌كانی ئه‌و هه‌موو دڕنده‌یی و ترسناكی و هه‌موو شتێكی خراپ و پیسی سه‌دام حسێن له بیری عاله‌م باته‌وه؟