--> ::هه‌رێمی هیچ ::

هه‌رێمی هیچ

Wednesday, June 02, 2004

قژیم ڕه‌نگ كرد، زۆر ناشرینه! به‌ڵام له‌وه‌ده‌چێ بووبێته مۆده‌ هه‌موو هاوڕێكانی كاكۆڵیان ڕه‌نگ كردووه و پێكه‌وه ده‌سوڕێنه‌وه گۆرانی In med bollen  ئه‌ڵێن. هاوین هات و تای فوتبۆڵ ده‌ستی پێكرد. هه‌مووشیان ئاره‌زو ئه‌كه‌ن زیكه یان هینكه یان نازانم چیكه‌ بن. به‌خوا ناوی ئه‌و یاریزانانه زه‌حمه‌ته و منیش بۆم له‌به‌ر ناكرێت. ئینجا له كڕینی نه‌وعه كارتێك كه وێنه‌ی یاریچییه‌كانی تێدایه بگه‌ڕێ. یان تیشێرتی زه‌ردو شین یان كۆكا كۆلای به فوتبۆڵه‌وه... به‌خوا بازاڕ گه‌رمییه‌كی چاكه.


* * * * * * * * * * * * * * * * * * * *