Sunday, June 13, 2004
هه‌ر زۆر ماندووم. ئه‌و هه‌موو ته‌له‌فۆنه، ئه‌و هه‌موو پرسیاره، ئه‌و هه‌موو لێكۆڵینه‌وه. چۆن، كه‌ی، بۆ، له كوێ. تا ئیتر تاقه‌تم نه‌ما و وایه‌ری ته‌له‌فۆنه‌كه‌م ده‌رهێنا. تێناگه‌م بۆ كه‌سیان كاتێك نه‌خۆش ئه‌كه‌وت ده‌نگیان ئه‌بڕا، ئه‌و هه‌موو سه‌ركه‌وتنانه‌ی به‌ده‌ست ئه‌هێنا كه‌سیان دیار نه‌بوون بڵێن پیرۆزه! هه‌مووكاتێك كه به دڵی ئه‌وان بوو متهقییان لێ ئه‌بڕا و جار به جارێكیش لچیان ههڵئهقورتان. ئێستا ئه‌زانم غه‌ڵه‌تم كرد... غه‌ڵه‌تێكی گه‌وره كه جارێكی تر ده‌رگا داخراوهكانم لێیان كرده‌وه. هه‌ر ئه‌بووا دابخرایه. ئه‌مڕۆیش ئیتر ته‌حه‌مولم نه‌ما ته‌له‌فۆنه‌كه‌م داخستووه. گوێم له ده‌نگیان نابێت ئیتر.
زۆر عه‌جایبه كه هه‌موو باشیه‌كی تۆ بگه‌ڕێته‌وه ژێر سفر. هه‌موو ژیانی تۆ حه‌تا كورد بوون و نازانم ئه‌و شتانه‌ت هه‌مووی بچێته ژێر پرسیاره‌وه له‌به‌ر چی؟ لانه كوردییه‌كی زۆر باش ئه‌زانێ به نوسین و خوێندنیشه‌وه. كچێكی زۆر چالاكه و زیره‌ك و له‌و ته‌مه‌نه گه‌نجه‌ی خۆیدا زۆر به جوانی و ئاقڵانه بیر ده‌كاته‌وه... ئێستا لانه ئیتر به‌ره‌ڵایه و بۆته سوێدی و هه‌زار قسه و به‌زمی تر... ئه‌ویش ته‌نیا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه گوایه كوڕێكی خۆشئه‌وێت كه كورد نییه.
* * * * * * * * * * * * * * * * * * * *