--> ::هه‌رێمی هیچ ::

هه‌رێمی هیچ

Sunday, June 20, 2004

ئیتر هاوینه‌و بۆڵه‌ بۆڵی مناڵ نابڕێته‌وه. دایه‌ كه‌ی ئیجازه‌ وه‌رئه‌گری؟ بابه بۆ كوێ ئه‌ڕۆین؟ حه‌فته‌كه‌ی تر ئیجازه‌كه‌م ده‌ست پێئه‌كات و نایشمه‌وێ بۆ هیچ كوێ بچم. پێمخۆشه له‌ ماڵه‌وه بم و بچمه سه‌ر زه‌ویه‌كه‌مان به ئیسراحه‌ت خه‌ریكی ڕه‌یحانه و گوڵ و ته‌ڕه پیاز و كه‌وه‌ر و كه‌رو‌زه‌كانم بم. هه‌ندێكیش سڵقم چاندووه. به‌ڵام مناڵ به‌تایبه‌ت دیلان شێت ئه‌بێ كه باسی ئێواران و زه‌وییه‌كه ئه‌كه‌م. ئه‌م‌ هاوینه منیش قه‌رارم داوه به قسه‌یان نه‌كه‌م و له ماڵه‌وه پاڵ به‌مه‌وه. باوكیان هه‌ندێك قه‌ول و قه‌راری داونێ ئیتر ئه‌وه موشكیله‌ی خۆیه‌تی له‌گه‌ڵ ئه‌وان. خوا ڕه‌حمی كرد هیچ قه‌ولێكم پێیان نه‌داوه. ویژدانم ئاسوده‌یه:-). شه‌ڕی مناڵ هه‌واڵه‌ی باوكیان ئه‌كرێ.
به‌ته‌مای سه‌فه‌ر بووین به‌ڵام چونكه وه‌كاله‌ی ده‌نگوباس و قسه‌ و له پشته‌مله‌وه باسكردن زۆر به‌هێزه و پێش گه‌یشتنی خۆمان گه‌یشتوونه‌ته شوێنی مه‌به‌ست، ئه‌ویشمان چوو. جارێ جانتامان نه‌پێچابووه‌وه كه پرسیاركرا: ئه‌ی لانه؟ بۆ ئه‌وه یێنه‌وه لانه به‌ن به شوو؟ كوڕێكی باش ئه‌ناسین خاوه‌ن شه‌هاده هه‌ر بۆ لانه باشه... ئێمه‌یش له‌ سه‌فه‌ر پاشگه‌ز بووینه‌وه و بڕیارماندا له ماڵی خۆمان له ستۆكهۆڵمێكی سارد و سڕدا دانیشین باشتره له‌وه‌ی كچه‌كه‌مان بخه‌ینه هه‌ڕاجه‌وه.
سه‌یره هه‌موو عه‌شره‌ت بوونه‌ته میراتگه‌ری كچه‌كه‌مان!


* * * * * * * * * * * * * * * * * * * *