--> ::هه‌رێمی هیچ ::

هه‌رێمی هیچ

Tuesday, June 22, 2004

هاوینێكی زۆر ناخۆشه. هه‌ور و سارد و باران و منیش دڵته‌نگ. تا گه‌وره‌تر ئه‌بی دنیا له پێش چاوتدا بچوكتر و پڕ له موشكیله ئه‌بێ و نایشزانی سه‌ری خۆت بۆ كوێ هه‌ڵگری. ناخۆشییه‌كه‌ی له‌وه‌دایه كه دڵیشت به هیچ ناكرێته‌وه. به‌ هیچ...
دوێنێ مناڵه‌كان ته‌ماشای یارییه‌كانی تۆپی پێیان ئه‌كرد و هات و هاوارێكیان بوو هه‌ر مه‌پرسه... یه‌كێكیان له‌سه‌ر ئینگلته‌را بوو ئه‌وی تر له‌سه‌ر كرۆواتیا. كه گۆڵ ئه‌كرا ئه‌م‌دووانه وه‌كو  فیشه‌كه شێته ئه‌چوونه ئاسمانا. دنیایه‌كی خۆشیان هه‌بوو، پێكه‌نین و ده‌ست له ده‌ست دان و توڕه بوون له‌یه‌كتر. هه‌موو هه‌سته‌كانیان زۆر ساكار و خۆش بێ هیچ شاردنه‌وه‌یه‌ك ده‌رئه‌بڕی.
 ژیان بۆ ئه‌وان جارێ سه‌ره‌تاكه‌یه‌تی و پڕه له ئاره‌زووی ڕه‌نگاوڕه‌نگ. بیری لێئه‌كه‌مه‌وه ئه‌بێ چاوه‌ڕێ بن چه‌نده‌ له‌و ئاره‌زوانه  ئێمه بۆیان بهێنینه دی... خۆزگه ئه‌متوانی. ئێستا دڵم كرایه‌وه كه بیرم لێیان كرده‌وه :-)



* * * * * * * * * * * * * * * * * * * *