Friday, June 25, 2004
ژماره
ئه‌چی بۆ ئیش، بۆ چوونه ژووره‌وه ئه‌بێ كۆدێكت هه‌بێ، دێیته‌وه بۆ ماڵه‌وه بۆ هاتنه ژووره‌وه كۆدت پێویسته، بۆ بانك، كۆد، بۆ به‌نزین كڕین هه‌ر كۆد، بۆ داوای خانوو كردن كۆدت پێویسته ، بۆ ناساندنی خۆت هه‌ر كۆدت لێداوائهكهن. ئی پۆستیش كۆدی هه‌یه. ته‌له‌فۆنی ماڵه‌وه، هی ئیش، مه‌كته‌بی مناڵه‌كان و باكیان و مۆبیلهكانیان و ... هه‌مووی كۆدن و ئه‌بی بیزانی.
ئه‌مانه بۆ بارسوك كردن كراون كه‌چی من ئه‌بێ ده‌فته‌رێكی زلم پێبێت بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و هه‌موو ژماره و كۆدانه‌ی تێدا بنووسم و هه‌موو جارێكیش نیو سه‌عات له پێش ده‌رگای ئیش یان ماڵه‌وه یان به‌رده‌م بانكۆماتهكان بووه‌ستم بۆ دۆزینه‌وه‌ی ئه‌و كۆدانه‌ی كه پێویستمه. ڕۆژێك به خۆم و زه‌مبیله‌یه‌ك سه‌وزه و میوه وه به‌رامبه‌ر بانكۆمات وه‌ستا بووم و به‌دوای كۆدا ئه‌گه‌ڕام و ڕیزێكیش له پشتمه‌وه چاوه‌ڕێ بوون، منیش له شه‌رمی خۆما چاوم ڕێشكه و پێشكه‌ی ئه‌كرد و هیچم نه‌ئه‌بینی، گوێم لێ‌بوو كوڕێكی گه‌نج ووتی پیره‌ژنی شه‌یتان خۆ هه‌ر ناڕوات! كۆدم بۆ نه‌دۆزرایه‌وه و له شه‌رم و توڕه‌ییدا زه‌مبیله میوهیشم له بیر چوو.
دوای ئه‌وه هه‌ندێك كۆدم له‌به‌ر كرد به‌ڵام سوودی نه‌بوو. ئێستا تا چۆڵ نه‌بێ ناچم پاره ده‌ركه‌م و خۆم و خه‌ڵكیش تووشی ئازار بكه‌م.