--> ::هه‌رێمی هیچ ::

هه‌رێمی هیچ

Thursday, July 15, 2004

هاوینێكی ته‌ڕه... باران له‌سه‌ریه‌ك ئه‌بارێت. ئه‌مـرۆ شوكور خۆره. منیش به‌‌وبۆنه‌وه چوومه سه‌ر عه‌رزه‌كه‌م. دڵم ته‌نگ بوو ئه‌و ته‌ڕه‌تیزه نازدارانه‌م هه‌مووی پڵیشا بوونه‌وه له‌كه‌روه‌ز و نه‌عناكان هه‌ر مه‌پرسه. هه‌ندێ ته‌ڕه پیاز مابوونه‌وه، هاتمه‌وه كه‌لانه‌یه‌كی خۆشم دروستكرد. ئالان ووتی ئه‌مه كه‌ی وه‌زعه هه‌م هاوین هاته‌وه بۆ كه‌لانه دروست‌ كردن. ئه‌وانی تر په‌نجه‌یان پێوه خوارد. ئالان هه‌رئه‌هات و ئه‌یووت هاوین و خواردنی چه‌وریان نه‌وتووه. دی كه‌س گوێی ناداتێ ناچار چوه ده‌ره‌وه. ئێمه چاشمان خواردبووه‌وه و باوكیان سه‌رخه‌وی پاش نانی نیوه‌ڕۆی ئه‌شكان كه كاكم هاته‌وه ‌و بۆنی هه‌مبه‌رگه‌ری ماكدۆنالدی لێئه‌‌هات. خواردنێكی باشی كه‌م چه‌ورییه، الحق...



* * * * * * * * * * * * * * * * * * * *