Thursday, August 19, 2004
گڵاسێك و دووان و سێیان و من ئیتر سه‌رخۆشم. فرمێسكه‌كانم ورده ورده ده‌ڕژێنه خوارێ.
فێری خواردنه‌وه نیم به‌ڵام به‌عزه جارێك سه‌یر گڕووی یه‌ك دوو گڵاس ده‌گرم. جگه‌ره‌كێش نیم و به‌عزه جارێك شێتی قومێك دوكه‌ڵ ئه‌بم.
ئه‌زانم هیچ ده‌ردێك چاره ناكات به‌ڵام كه‌مێك شتم له بیر ئه‌باته‌وه با بۆ كاتێكی زۆر زۆر كورتیش بێت. فرمێسكه‌كانیشم قورسایی سه‌ر دڵم سووك ئه‌كاته‌وه. بوێرم بڵێم هیچی تیا ناهێڵێت، نه ناوێرم. چونكه ئه‌و كاته فرمێسكێك نامێنێت.
ئه‌ڵێ چوار ساڵه ده‌ستم له ده‌ستی مێرده‌كه‌م نه‌داوه. ئه‌ڵێم قه‌ت پێت خۆش نییه باوه‌شێكی پیا بكه‌یت. ئه‌ڵێ نه هیچ هه‌ستێكم نه‌ماوه بۆی. ئه‌ڵێ ناچمه لای ده‌رونناسی ئه‌م وڵاته دوای پێم ئه‌ڵێن له مێرده‌كه‌ت جیا به‌ره‌وه و منیش ناتوانم. ئه‌ڵێ خۆ من بۆ پیاو نه‌مردووم. مه‌سه‌له‌كه ئه‌وه نییه كه وازی لێناهێنم. ئه‌ڵێم هه‌وڵئه‌ده‌ی بۆ گه‌رمتركردنی په‌یوه‌ندیتان؟ ئه‌ڵێ ئه‌گه‌ر من ده‌ستپێبكه‌م دوای له‌وانه‌یه مێرده‌كه‌م بمداته به‌ر توانج بڵێ تۆ حه‌زت له هینه.... تێئه‌گه‌ی ئه‌ڵێم چی؟
تێئه‌گه‌م ئه‌ڵێی چی.
* * * * * * * * * * * * * * * * * * * *