Wednesday, August 11, 2004
هه‌ر كه‌س له كوردستانه‌وه دێته‌وه به شێوه‌یه‌ك ده‌نگ و باس ئه‌گێڕێته‌وه. به‌ڵام هه‌موو له‌یه‌ك خاڵدا یه‌ك ئه‌گرنه‌وه ئه‌وه‌ش گه‌رما و خۆش بوونی شووتی خواردن!. به‌ڵام شتێكی تری پێ زیاد بووه ، یان هه‌ر هه‌بووه و من پێم نه‌زانیوه. ئه‌ویش ژماردنی جانتاكانی یه‌كتره. كچی فڵانه كه‌س گه‌رایه‌وه حه‌و جانتای پێ بوو. كاك سین گه‌ڕایه‌وه سه‌یاره‌یه‌كی به دیاری بۆ خه‌زوری برده‌وه.
به‌ڵام حه‌و جانتا و له توركیا وه بگه‌ڕێیته‌وه زۆر موشكیله‌یه. له‌و هه‌موو سه‌یته‌رانه ڕاتگرن و له هه‌مووشی بتپشكنێن و جانتا و مانتات پێبكه‌نه‌وه و دیسانه‌وه دایخه‌یت و ئه‌م شته ده‌یان جار دووباره بێته‌وه به‌و گه‌رمایه.
لانه هات و ووتی دایه حه‌و جانتای چۆن؟ له‌وانه‌ی پوره...؟ منیش ووتم ئا ته‌قریبه‌ن وه‌كو ئه‌وانه. ووتی ئه‌و جانتایانه زۆر گرانن و دوای كه هاتنه‌وه له‌م ماڵه بچوكانه‌ی ئێمه له كوێ جێگه‌ی ئه‌بێته‌وه؟ ئه‌گه‌ر دیاری و شتی وایه باشتر نییه پاره‌یان بۆ به‌رنه‌وه؟ له‌وێ به هه‌وه‌سی خۆیان ئه‌وه‌ی پێویستیانه بیكڕن؟
له ڕاستیدا نازانم. نازانم تا چه‌نده ئه‌توانی پاره ببه‌یته‌وه له‌گه‌ڵ خۆتدا، به‌ڵام بردنه‌وه‌ی حه‌و جانتاش زۆره. نازانم ئه‌و كچه حه‌و جانتای برده‌وه یان قسه‌ی كابرا " زۆره مام ساله" بوو.