Friday, August 27, 2004
پانزه ساڵه به‌و ڕێگه‌یه‌دا ئه‌رۆم. پانزه ساڵه سواری پاس، قه‌تار و پاس قه‌تار ئه‌بم بۆ خوێندن یان ئیش كردن. پانزه ساڵه و له‌م پانزه ساڵه‌دا فێری زمان بووم، خوێندم ئیشم كرد و دوو مناڵم هێنایه دونیا. پانزه به‌هار و زستان و پاییز و هاوینم به‌ڕێكرد. پانزه ساڵه سه‌رما و باران و خۆری ئه‌م وڵاته لێمئه‌دا و پانزه ساڵه و هێشتاش هه‌موو به‌یانیانێك كه ئه‌چمه ئیش و له‌ناو قه‌ره‌باڵغی خه‌ڵكدا هه‌نگاوه‌كانم هه‌ڵدێنم بۆ گه‌یشتن به پاس و قه‌تار، هه‌ست ئه‌كه‌م هه‌نگاوه‌كانم سوك به‌رز ئه‌بنه‌وه و قورس ئه‌كه‌ونه‌وه سه‌ر عه‌رزه‌كه. هێشتایش هه‌نگاوه‌كانم به ئێره‌وه خوویان نه‌گرتووه.