Monday, August 30, 2004
حه‌سه‌نه فه‌نیش له‌وه ئه‌چێ ته‌واو بووبێ. ئاگام له ئاخرین به‌شی نه‌بوو. به ڕۆژ له ماڵ نیم و شه‌ویش درهگانێك پیشانی ئه‌دا.
كه ته‌ماشای ئه‌و زنجیره ته‌له‌ڤیزۆنانه ئه‌كه‌م ئینجا بۆم ده‌رئه‌كه‌وێ ئهیهو چه‌نه له مێژه دوورم، چه‌نه شتی ئه‌وێم له بیر چۆته‌وه و چۆن بوومه‌ته هه‌ویرێكی سه‌یر و سه‌مه‌ره. شێوه‌ی قسه كردنی خه‌ڵك له‌گه‌ڵ یه‌ک، پیاو له‌گه‌ڵ ژن ، گه‌وره له‌گه‌ڵ مناڵ.
زنجیره‌كه‌ی حه‌سه‌نه فه‌نی دوو مناڵی تێا بوو. مناڵه‌كان وه‌كو گه‌وره وا بوون یان دوو مناڵی یه‌كجار ساویلكه كه زوو قه‌ناعه‌تیان به قسه‌ی گه‌وره‌کان ئه‌كرد. مناڵه‌كان له‌وه ئه‌چوو بزانن كه دنیای گه‌وره‌كان دنیایه‌كی ئاڵۆز و پڕ له شه‌ڕ و ناخۆشی و ئاژاوه‌یه. بۆیه ئه‌وان بۆ خۆیان نووسابوون به یاری و كهمپیوتهرهكانیانهوه و خۆیان به گه‌وره‌كانه‌وه مه‌شغوڵ نه‌ئه‌كرد. یان له‌وانه‌یه زۆریش مه‌راقی پرسیاركردن بووبێتن به‌ڵام چونكه هه‌موو جارێك وه‌ڵامی پرسیارێكی " لای دایك و باوك نابه‌جێ" به گوێ ڕاكێشانێك یان تۆ ههقو چییه؟ یان ووس به ئه‌درایه‌وه ئه‌وانیش وازیان هێنا بێت.
شتێكی تر كه هه‌موومان زۆر تا كه‌م ئه‌یكه‌ین جنێو و بۆڵه و خوته‌ی هاوسهرهكانمانه لای مناڵه‌كان. ئه‌وه‌ش له‌و زنجیره‌یا زۆر بوو. بۆ نمونه ئه‌درێ له ده‌رگای یه‌كێك له ماڵه‌كان له كاتێكا كه ژن و پیاوی ماڵ پێكه‌وه ده‌مه‌قاڵه‌یانه ژنه هاوار ئه‌كاته یه‌كێك له مناڵه‌كانی و به توڕه‌ییه‌وه ئه‌ڵێ ئه‌وه بۆ ده‌رگاكه ناكه‌یته‌وه خۆ كه‌ڕ نه‌بووی. زوو بیكه‌ره‌وه نازانم ئه‌و باوكه شێته‌ت بۆ وا ئه‌كا و كۆمه‌ڵێ شتی تر.
* * * * * * * * * * * * * * * * * * * *