--> ::هه‌رێمی هیچ ::

هه‌رێمی هیچ

Saturday, October 02, 2004

شوكری خان وه‌كو عاده‌تی خۆی هاته ماڵی ئێمه و من ده‌سته ئیسفه‌نجییه‌كم گرت و بردمه سه‌ره‌وه بۆ لای دایكم. شوكری خان گیان به‌خێر بێی! به ساقه‌و بم خوا چاكت بۆ بكا، ڕه‌ببی جه‌رگو نه‌سوتێ، ئه‌وه خه‌ریكی چیت به ساقه؟

شوكری خان و دایكم زۆر سه‌یر پێكه‌وه دانوویان ئه‌كوڵا. شوكری ژنێكی ناسك و نازدار كه هه‌موو ناخۆشییه‌كی نه‌خواردنی گۆشت بوو بۆ هه‌فته‌یه‌ك. دایكم، به‌ڵام ژنێكی سه‌رسپی، دایكی دوو پێشمه‌رگه‌ و كه مێرده‌كه‌یشی به هۆی به‌ندیخانه ئه‌فلیج بوو. دایكم هه‌موو ژیانی خه‌بات بوو. به‌ڵام زۆر سه‌یر گوێی له خه‌مه بچكۆله شووشه‌ییه‌كانی شوكری خان ئه‌گرت و دڵی ئه‌دایه‌وه. شوكری خانیش جێگه‌ی متمانه‌ی دایكم بوو. له‌و گه‌ڕه‌كه ته‌نیا شوكری خان ئه‌یزانی كه من ماره‌بڕاوی كوڕێكی پێشمه‌رگه‌م. ته‌نیا ئه‌و ئه‌یزانی بۆ هه‌ندێ شه‌و تا دره‌نگانێك حه‌مامه‌كه‌ی ئێمه داخراوه. ته‌نیا ئه‌و بوو شه‌وێك كه هیچ ده‌ست نه‌ئه‌كه‌وت و كه‌سیشمان نه‌بوو بچێت شت بكڕێت، زانی سێ میوانی دوور و ماندوو و برسیمان هه‌یه، له سه‌ربانه‌كه‌ی خۆیانه‌وه و به كچه بچكۆله‌كه‌یدا مه‌نجه‌ڵێك یاپراخی به دزییه‌وه، بێ ئه‌و‌ه‌ی چاوی هیچ داروسێیه‌ك بیبنێت، بۆی ناردین.


* * * * * * * * * * * * * * * * * * * *