--> ::هه‌رێمی هیچ ::

هه‌رێمی هیچ

Monday, October 18, 2004

شوكور ئاسمان ده‌م‌وچاوی كرایه‌وه. ئه‌مڕۆ ئیشم نی‌یه. ئیشم هه‌یه به‌ڵام ئیجازه‌م وه‌رگرت و ووتم با كه‌مێك ئیسراحه‌ت بكه‌م. ژنی ماڵ و مناڵدار قه‌ت ئیسراحه‌ت ناكات. لانه لێره‌یه بۆ خوێندن هاتۆته‌وه. خۆی ووته‌نی لێره هه‌رچۆنێك بێت خواردن حازره. ئالان ئه‌ڵێ: به‌ڵێ جه‌نابت هه‌ر خۆشییه‌كانی ماڵ ئه‌بینی. چونكه دووری كه‌س ناوێرێت هیچت پێ بڵێ و نازت ئه‌كێشن. لانه زمانی لێ درێژ ئه‌كات و ئه‌ڵێ تۆ سه‌ری ئه‌و عازه‌به جوانه ئه‌ڵێی گڵۆپی سه‌دییه له‌ دووره‌وه هاوار ئه‌كات: ئالان هات، ئالان هات. و فڕكان فڕكان ده‌ست پێئه‌كات. دیلانه‌كه‌م ماوه‌یه‌كه ئارامه و زوو زوو خێسه له باوكی ئه‌كات. به‌عزێ جار هه‌ست ئه‌كه‌م شه‌یتانی لانه له باوكییه‌وه بۆی ماوه. چونكه باوكیشییان كه‌مێكی ماوه زمان له دیلان درێژ كات و هاوار بكات: دیلان خه‌ریكی دڵدارییه، هێ‌ی هێی. دوێنێ به‌رامبه‌ر ته‌له‌ڤزیۆن دانیشتبووم و خه‌ریكی چنین بووم. دیلان باوه‌شی به ملمدا كردوو ووتی: دایه گیان، به‌خوا له‌م ماڵه‌دا هه‌ر تۆ شێت نیت. بابه و ئالان و لانه هه‌رسێكیان شێتن. ئینجا بێده‌نگ ئه‌ویش دانیشت و ده‌ستی كرده خوێندنه‌وه‌ی گۆڤاری كالا ئانكاكه‌ی. كه هه‌ردووكمان بێده‌نگ خه‌ریكی ئیشی خۆمان بووین ئینجا هه‌ستمكرد ڕاست ئه‌كات. ده‌نگی باوكیان و ئالان و لانه له موتبه‌خه‌كه‌وه ئه‌هات. ته‌قه‌ ته‌ق وپێكه‌نین و هه‌را هه‌رایان بوو ده‌نگی ئالانیش به‌رز بووبووه‌وه و هه‌ر ئه‌‌یووت وامه‌كه‌ن وازم لێبێینن من پێم جوانه ، عازه‌به‌ی خۆمه‌و نایته‌قێنم، له حه‌سودیا بمرن عازه‌به‌كه‌م زۆریش سێكسییه!!!!!!



* * * * * * * * * * * * * * * * * * * *