Tuesday, October 26, 2004
ته‌له‌فۆنی ماڵی خوشکم ئه‌که‌م له سلێمانی. له‌وێ ڕه‌مه‌زانه و خه‌ڵکی چاوهڕهێی به‌ربانگن. خوشکه‌که‌م ئه‌ڵێ به ڕۆژوو نیت وا نییه؟. منیش ئه‌ڵێم نه به ڕۆژوو نیم. ئه‌ڵێ: ئیتر ته‌مه‌نێکت تێپه‌ڕاندووه و مناڵه‌کانت گه‌وره بوونه. منیش هه‌ر که ته‌له‌فۆنه‌که دائه‌نێم یه‌کسه‌ر به‌ره‌و موتبه‌خه‌که ئه‌ڕۆم. شیله دروست ئه‌که‌م و دوایی هێلکه و ئارد و خوێ و په‌یکین پاوده‌ر و... لوقمه قازیی دروستئهکهم. بۆ ئێواره خواردنێکی خۆش لێئه‌نێم و لوقمه قازییهکهیش دائه‌نێم. مناڵ و باوکیان ئه‌یکه‌ینه هاوار و قیژه قیژ له خۆشی‌دا. منیش باسی قسه‌کانی پورییان بۆ ئه‌که‌م و ئه‌ڵێم من به‌ڕۆژوو نیم به‌ڵام لوقمه قازی کاتی ڕه‌مه‌زانم بۆتان دروستکرد.ئالان ئه‌ڵێ ئه‌مه شتێکی باشه. زیندوکردنه‌وه‌ی دابونه‌ریته. دیلان ئه‌ڵێ ئه‌مه هی کورده یان هی عه‌ره‌به! باوکیانیش ئه‌ڵێ ئه‌گه‌ر خوشکت ئه‌مجاره بڵێ بۆ ناچی بۆ حه‌ج، خۆ تۆ پۆپت سپی بووه، چیمان بۆ دروست ئه‌که‌ی، بۆ زیندوکردنه‌وه‌ی دابونه‌ریت؟!
* * * * * * * * * * * * * * * * * * * *