Thursday, October 28, 2004
دیمه‌نی یه‌كه‌م:كراسێكی كرێپی سووری له‌به‌ره و گوڵێكی سووریشی به قژه‌كه‌یه‌وه به‌ستووه. چاوه‌كانی شه‌رمن هه‌ڵئه‌بڕێ و به نازه‌وه ته‌ماشای زاواكه‌ی ئه‌کات. زاواكه‌ی كوڕێكی چاوڕه‌شی گه‌نمی ڕه‌نگی باڵا كورته و بۆ خۆیشی بوكێكی چاو سه‌وزی گه‌شی باریكه‌له‌ی وردیله‌یه. له بیرمه ئه‌و ئێواره چه‌نده خۆش بوو. تا دره‌نگێك دانیشتین و شه‌و من جێگهكانم برده سه‌ربان. بوكێكی ڕووخۆش و قسه خۆش بوو. ووتی من و مێرده‌که‌م هه‌فته‌یه‌كی تر ئه‌چینه شاخ. دوایی ووتی ئه‌ی تۆ كه‌ی دێی؟ ووتی: تۆ ئه‌زانی ئه‌وێ چۆنه؟ مه‌به‌ستی شاخ و ناو پێشمه‌رگه و ئه‌و ژیانه بوو. من بۆیم باسكرد. ئه‌و ده‌م من دوو گیان بووم به دزییه‌وه هاتبوومه‌وه ناو شار. بۆیم باسكرد. من زۆرم باس كرد.
دیمه‌نی دووه‌م:بوكێ ئه‌بینم. قژی بڕیووه و ده‌موچاوی ڕنیووه و لاواز و كز و بێهۆش دانیشتووه. چاوه سه‌وزه‌كانی ئه‌ڕوانێته هیچ. من به دزییه‌وه ئه‌چمه لای. ئهمناسییهوه؟ له سه‌رخۆی ته‌ماشام ئه‌كات. نیگای هیچ هه‌ستێكی تیا نییه. ماوه‌یه‌كی زۆر ده‌ستی ئه‌خاته ناو ده‌ستم و هیچ ناڵێت. منیش ماوه‌یه‌كی زۆر فرمێسك ئه‌ڕێژم و هیچ ناڵێم. ده‌ستی ماچ ئه‌كه‌م و خۆم له ژێر عابا ڕهشهكهمدا ئه‌شارمه‌وه و به دزییه‌وه ئه‌گه‌ڕێمه‌وه.
دیمه‌نی سێیه‌م:
دیسانه‌وه له زه‌مانێكی تر له شوێنێكی تر چاوم پێ ئه‌كه‌وێته‌وه. ئه‌مجاره ژنێكی له ته‌مه‌نی خۆی گه‌وره‌تر دیاره. خڕ و قه‌ڵه‌و بووه. چاوه سه‌وزه‌كانی ئه‌و پرشنگهی كه دواجار ماڵئاوایی لێكردبوو هه‌روا بێ بریسكه مابوونه‌وه. چاوێكی سه‌یر پڕ له خه‌م. هه‌ر جلی ڕه‌شی له‌به‌ره و له‌چكه‌یه‌كی بچوكی ڕه‌شی به سه‌ردا داوه. ئه‌ڵێم ئه‌مناسیته‌وه. ئه‌ڵێ چۆنت ناناسمه‌وه. ئه‌و ئێواره چه‌ند سه‌عاتێك ده‌ستی منت گرتبوو. له بیرمه. ئه‌ڵێم وه‌زعت چۆنه؟ ئه‌ڵێ كوڕێكم بوو ناوی باوكیم لێنا. ئێستا هه‌راش بووه. ئه‌ڵێم له كوێ ئه‌ژی؟ ئه‌ڵێ له ماڵی خه‌زورم ئه‌ژیام. به‌ڵام خه‌زورم ووتی ئه‌گه‌ر كه‌ڵكت بووایه شووت ئه‌كرده‌وه. منیش ئێستا جیا بوومه‌ته‌وه. له شوێنێك ئیشم ده‌ست كه‌وتووه. ژیانمان كوله مه‌رگییه. ناوێرم بشچمه لای هاوڕێ خه‌باتی جوانه مه‌رگ. پێیان وتووم هه‌ر بچیته ناو قه‌سری یه‌كێكیان و هاتیته ده‌ره‌وه. ئیتر ئابڕوت نامێنێ.چاوه سه‌وزه‌كانی پڕ فرمێسك ئه‌بێ. ئه‌ڵێ قه‌ت سه‌رم بۆ كه‌س شۆڕ نه‌كردووه. ئه‌ڵێ كوڕه‌كه‌م گه‌وره ئه‌كه‌م.
* * * * * * * * * * * * * * * * * * * *