Tuesday, November 09, 2004
          بیری دیلانم كردووه. دوێنی له سلێمانییه‌وه ته‌له‌فۆنیان بۆ كردم. ده‌نگی دیلان ئه‌وه‌نه مناڵانه بوو، ناسك و خۆش و نه‌رم قسه‌ی ئه‌كرد خه‌ریك بووم بچمه ته‌له‌فۆنه‌كه‌وه. خه‌ریك بوو  دڵم بۆی ده‌رئه‌هات.له‌گه‌ڵ باوكی قسه‌م كرد. ده‌نگ و باس چی‌یه؟ باسی هه‌ڵبژاردنی كرد. باسی زۆر ده‌وڵه‌مه‌ندی هه‌ندێك و زۆر فه‌قیری خه‌ڵكێكی تری كرد. ئه‌یووت به زاهیر خۆشه و ئاوه‌دانه و شه‌ڕ نییه، به‌ڵام دیار نییه دوایی چی لێدێت. له‌وێش وه‌كو ئێره خه‌ڵكی گله‌یی له سه‌رۆكه‌كان ئه‌كه‌ن كه تا كه‌ی یه‌ك ناگرن. دوایی ووتی: كچێ ئاگا‌و له چی‌یه، به‌و خوایه ئه‌و حه‌فله‌ی لێره كرا بۆ بردنه‌و‌ه‌ی  بووش له واشنتۆنیش نه‌كراوه.
بووش هیچ قه‌ولێكی به كورد داوه؟
          
		
	* * * * * * * * * * * * * * * * * * * *  
	
		
	
		
بووش هیچ قه‌ولێكی به كورد داوه؟